به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، دانا وایت گوته‌بێژی پێنتاگۆن له‌باره‌ی کشانه‌وه‌ی ئه‌مریکا له سووریا ڕاگه‌یه‌ندراوێکی بڵاو کرده‌وه و له ڕاگه‌یه‌ندراوه‌که‌دا ده‌ڵێت: "هاوپه‌یمانی توانیی خاکه‌کانی ژێر ده‌ستی داعش ئازاد بکات به‌ڵام هه‌ڵمه‌تی دژ به داعش کۆتایی نه‌هاتوووه. له کاتێکدا هه‌ڵمه‌تی دژ به داعش چۆته قۆناغێکیترهوه، ده‌ستمان کردوووه به قۆناغی گه‌ڕانه‌وه‌ی سه‌ربازانمان بۆ وڵات".
وایت ئاماژه‌ی به‌وه داوه که به مه‌به‌ستی ئه‌منییه‌تی ئۆپه‌راسیۆنه‌کان و پاراستنی هێز زانیاری زیاتر ناده‌ن و ده‌ڵێت: "داعش له هه‌رکوێیه‌ک چالاکی ئه‌نجام ده‌دات بیدات، ئێمه به‌رده‌وام ده‌بین له کار کردن له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانه‌کانمان و هاوبه‌شه‌کانماندا بۆ زاڵ بوون به‌سه‌ر داعشدا".
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment