گۆڕێکی به‌کۆمه‌ڵ له‌ سه‌ربازگه‌یێکی داعش له‌ که‌رکووک دۆزرایه‌وه‌

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- پۆلیسی فیدراڵی که‌رکووک ئاشكرای ده‌كات له‌ سه‌ربازگه‌یێكی پێشووی چه‌كدارانی داعش گۆڕێكی به‌كۆمه‌ڵیان دۆزیوه‌ته‌وه‌ كه‌ ئێسک و پرووسكی چه‌ندان هاووڵاتی و سه‌ربازی عێراقی تێدا بوووه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئه‌میر عادلی وته‌بێژی پۆلیسی فیدراڵی له که‌رکووک به‌KNN ی ڕاگه‌یاند: له ‌ده‌وروبه‌ری قه‌زای حه‌ویجه ‌و له ‌به‌شی خۆرئاوای قه‌زاكه‌ له‌ یه‌کێک له‌ سه‌ربازگه‌كانی داعش گۆڕێكی به‌كۆمه‌ڵیان دۆزیوه‌ته‌وه‌ كه‌ هی سه‌رده‌می باڵاده‌ستبوونی چه‌كدارانی داعشه‌ له‌ سنووره‌كه‌.

ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردوووه‌ که‌ هێزه‌كانیان به‌ هاوكاریی تیمێكی پسپۆڕی پزیشكی به‌ مه‌به‌ستی ئاشكرا كردنی چاره‌نووسی ته‌رمه‌كان سه‌رگه‌رمی هه‌ڵگرتنه‌وه‌ی ڕووفاته‌كان و وه‌رگرتنی نموونه‌ و ئه‌نجامدانی پشكنینی DNA‌ین بۆ ڕووفاته‌كان و ناسینه‌وه‌یان.

ساڵێك به‌ر له‌ ئێستاش هێزه‌كانی عێراق له ‌یه‌كێك له‌ سه‌ربازگه‌كانی قه‌زای حه‌ویجه‌ گۆڕێكی به‌كۆمه‌ڵیان دۆزییه‌وه‌ كه‌ ته‌رمی ده‌یان هاووڵاتی و پۆلیسی تێدا بوو و سێ مانگ پێش ئێستاش هێزه‌كانی لیوای 56ی حه‌شدی عه‌شایه‌ری له‌ هه‌مان قه‌زا ته‌رمی سێ هاووڵاتییان له‌ ناو خانوویێكی ته‌واونه‌كراودا دۆزییه‌وه‌.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 50412

Your Comment

You are replying to: .
captcha