به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڕۆژی چوارشه‌ممه 19ی کانوونی یه‌که‌می 2018 سه‌زای ته‌مه‌لی هاوسه‌رۆکی پارتی دیموکراتی گه‌لان ڕایگه‌یاند: دکتۆره‌کانی زیندان ڕایانگهیاندوووه دۆخی ته‌ندروستی له‌یلا گۆڤه‌ن په‌رله‌مانتاری شاری جوله‌مێرگی هه‌ده‌په له مه‌ترسیدایه و کێشی به‌رده‌وام به‌ره‌و دابه‌زین ده‌چێت.
ته‌مه‌لی له شارۆچکه‌ی ئه‌رجیشی سه‌ر به شاری وان له کۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ خه‌ڵکی ناوچه‌که و هه‌ندێک په‌رله‌مانتاری هه‌ده‌په‌دا باسی له‌وه کرد: له‌یلا گۆڤه‌ن 42 ڕۆژه بۆ هه‌ڵگرتنی گۆشه‌گیریی له‌سه‌ر عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لان مانگرتنی بێسنووری ڕاگه‌یاندوووه و دۆخی ته‌ندروستیشی مه‌ترسیداره و دکتۆره‌کانی زیندانیش له‌مباره‌یه‌وه هۆشیارییان داوه.
ناوبراو وتیشی: "له‌یلا گۆڤه‌ن 42 ڕۆژه بانگمان ده‌کات و گه‌یاندنی ئه‌م داواکارییه‌شی له ئه‌ستۆی ئێمه‌دایه. لێره‌وه داوا ده‌که‌ین ڕای گشتی دیموکراتخواز پشتیوانی له داواکه‌ی گۆڤه‌ن بکه‌ن".
له‌یلا گۆڤه‌ن له (7ی تشرینی دووه‌می 2018)ه‌وه (42 ڕۆژ) له مانگرتن به‌رده‌وامه و بۆ پشتگیری کردن له مانگرتنه‌که‌ی له‌یلا گۆڤهنیش له چه‌ندین ناوچه‌ی تورکیا و ده‌ره‌وه‌ی وڵاته‌وه چالاکی و خۆپیشاندان و مانگرتن ئه‌نجام درا.
پێشتر له‌یلا گۆڤه‌ن ده‌رباره‌ی هۆکاری ده‌ستگیرکردنه‌که‌ی ڕایگه‌یاندبوو: "وه‌ک چۆن هێرشی ئیسرائیلم بۆ سه‌ر فه‌ڵه‌ستین به داگیرکاریی ناو برد ئاواش هێرشی تورکیا بۆ سه‌ر عه‌فرین به داگیرکاری ده‌زانم و ئه‌مه‌ش هۆکاری ده‌ستگیرکردنه‌که‌م بوووه".
شایانی باسه؛ له‌یلا گۆڤه‌ن ساڵی 1964 له شارۆچکه‌ی جیهانبه‌یلی سه‌ر به پارێزگای کۆنیا له‌دایک بوووه. زمانه‌کانی کوردی، تورکی و ئه‌ڵمانی ده‌زانێت و ماوه‌یێکی زۆر له ئه‌ڵمانیا ژیاوه و له ساڵی (1994)ه‌وه له ڕیزه‌کانی پارتی دیموکراتی گه‌لان (هه‌ده‌په) ده‌ستی به چالاکیی سیاسی کردوووه. له هه‌ڵبژاردنه ناوخۆییه‌کانی ساڵی (2004)دا به سه‌رۆکی شاره‌وانیی کویچوک دیکیلی سه‌ر به پارێزگای ئه‌ده‌نه هه‌ڵبژێردرا.
له هه‌ڵبژاردنه ناوخۆییه‌کانی (29ی ئازاری 2009) به سه‌رۆکی شاره‌وانی ڤیرانشه‌هیر هه‌ڵبژێردرا. هه‌مان ساڵ و له ئۆپه‌راسیۆنه‌کانی سه‌ر (که‌جه‌که)دا ده‌ستبه‌سه‌ر کرا.
هاوسه‌رۆکی کۆنگره‌ی کۆمه‌ڵگه‌ی دیموکراته و له هه‌ڵبژاردنه په‌رله‌مانییه‌که‌ی (24ی حوزه‌یرانی 2018) و له ناو زیندانه‌وه به په‌رله‌مانتاری شاری جۆله‌مێرگی تورکیا له‌سه‌ر پشکی هه‌ده‌په هه‌ڵبژێردرا.
سه‌رچاوه: ئێن ئاڕتی
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment