به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، سارا سانده‌رز گوته‌بێژی کۆشکی سپی له راگه‌یێندراوێکدا ئاشکرای کرد که ئه‌مریکا ڕێکخراوی داعشی به ته‌واوی تێکشکاندوووه بۆیه قۆناخێکی نوێ ده‌ست پێده‌کات و ده‌ستی کردو‌ووه به کشاندنه‌وه‌ی هێزه‌کانی له سووریادا.
گوته‌بێژی کۆشکی سپی ده‌ڵێت: "سه‌رکه‌وتنه‌کان به سه‌ر داعش له سووریا مانای کۆتایی هێنان به هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تی و که‌مپه‌ینه‌که‌ی نییه. ئێمه ده‌ستمان کردو‌ووه به کشاندنه‌وه‌ی هێزه‌کانمان بۆ ئه‌مریکا له کاتێکدا که ده‌گوازینه‌وه بۆ قۆناخێکی نوێ له که‌مپه‌ینی دژی داعش".
ئه‌و ڕاگه‌یێندراوه‌ی کۆشکی سپی دوای ئه‌وه هات ڕۆژی چوارشه‌ممه 19-12-2018 چه‌ند به‌رپرسێکی باڵای ئه‌مریکی به میدیاکانیان راگه‌یاندبوو که ئیداره‌ی تره‌مپ بڕیاری کشانه‌وه‌ی هێزه‌کانی له سووریا داوه.
دواتریش دۆناڵد تره‌مپ له توویته‌ری خۆی رایگه‌یاند: "ئێمه داعشمان له سووریا تێکشکاندوووه که تاکه هۆکاری مانه‌وه‌ی هێزه‌کانمان بوو له‌و وڵاته له ماوه‌ی سه‌رۆکایه‌تیی مندا".
به‌پێی سه‌رچاوه‌یێکی ئه‌مریکیش، له ماوه‌ی 24 کاژێری داهاتوودا سه‌رجه‌م کارمه‌نده‌کانی ده‌کشێنێته‌وه.
به‌رپرسێکی ئه‌مریکی به ڕۆیته‌رزی ڕاگه‌یاندوووه که واشنتۆن له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌و بڕیارانه مامه‌ڵه ده‌کات که له په‌یوه‌ندیی ته‌له‌فۆنیی نێوان دۆناڵد تره‌مپ و ئه‌ردۆغان دراون له‌باره‌ی کشانه‌وه‌ی هێزه‌کانی ئه‌مریکا له سووریا.
هاوکات له‌گه‌ڵ ده‌ست پێکردنی کشانه‌وه‌ی هێزه‌کانی ئه‌مریکا، نزیكه‌ی سێ هه‌فته‌یه سوپای تورکیا هێزی پشتیوانی ڕه‌وانه‌ی هێزه جێگیرکراوه‌کانی له‌نێو سووریا ده‌کات.
ئه‌مریکا له باکووری سووریا نزیکه‌ی دوو هه‌زار سه‌رباز و ڕاوێژکاری هه‌یه که پشتیوانیی یه‌په‌گه ده‌که‌ن له شه‌ڕی دژی داعش و تورکیاش دژی هاوئاهه‌نگی ئه‌مریکا و یه‌په‌گه‌یه.
ئه‌مریکا له دوای پێکهێنانی هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تی بۆ شه‌ڕی دژی داعش له 2014 ژماره‌یێک له هێزه‌کانی وه‌ک ڕاوێژکار ڕه‌وانه‌ی سووریا و عێراق کرد. له‌و کاته‌وه ته‌نیا هێز که ئه‌مریکا له سووریا پشتیوانی بکات یه‌په‌گه‌یه به‌ڵام تورکیا به توندی دژی پشتیوانیی سه‌ربازی ئه‌مریکایه بۆ شه‌ڕڤانان.
سه‌ره‌ڕای فشاره‌کانی ئه‌نقه‌ره به‌ڵام ئیداره‌ی ئه‌مریکا له سه‌رده‌می ئۆباما و ئێستاش له سه‌رده‌می تره‌مپدا به‌رده‌وام بوو له هاوکاریی سه‌ربازی بۆ یه‌په‌گه.
تورکیا به پێچه‌وانه‌ی ئه‌مریکاوه له سووریا پێگه‌ی خۆی به‌هێزتر کردو‌ووه، ئه‌وه‌ش دوای هێرش کردنه سه‌ر عه‌فرین له سووریا و کۆنترۆڵ کردنی ئه‌و شاره. ئێستاش هه‌ڕه‌شه‌ی هێرشکردنه سه‌ر یه‌په‌گه له مه‌نبه‌ج ده‌کات.
نزیكه‌ی سێ هه‌فته‌شه سوپای تورکیا هێزی پشتیوانی له سنووره‌کانی هه‌ر دوو پارێزگای کلیس له باکوور و هاتای له باشووری تورکیا ڕه‌وانه‌ی هێزه جێگیرکراوه‌کانی نێو سووریا ده‌کات.
تورکیا ڕۆژی چوارشه‌ممه 19ی کانوونی یه‌که‌می 2018 دوو كاروانی دیکه‌ی که له 40 تانک، تۆپهاوێژ و زرێپۆش و پێداویستیی لۆجستی و چه‌کی قورسی جیاوازی سه‌ر به یه‌که‌كانی کۆماندۆ له‌خۆگرتبوو، وه‌كوو هێزی پشتیوانی ڕه‌وانه‌ی سووریا کرد.
ئه‌و هێزانه ڕه‌وانه‌ی ناوچه‌كانی قه‌ڵغانی فورات و چڵه زه‌یتوون له باكووری سووریا ده‌كرێن ئه‌وه‌ش وه‌ک ئاماده‌كارییێک بۆ ئه‌نجامدانی ئۆپه‌راسیۆنی سه‌ربازی بۆ سه‌ر ناوچه‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی فورات.
سه‌رچاوه: ڕووداو
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment