پارتی و گۆڕان جه‌خت له‌ داڕشتنی به‌رنامه‌ی ھاوبه‌ش ده‌كه‌نه‌وه‌

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- شاندی دانووستانكاری پارتی دیموكراتی كوردستان له‌ سلێمانی له‌گه‌ڵ بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان كۆ بوووه‌وه‌ و دوای كۆتایی ھاتنی كۆبوونه‌وه‌كه‌ ڕاگه‌یه‌ندراوێكی ھاوبه‌شیان بڵاو كرده‌وه‌ و جه‌ختیان له‌ داڕشتنی به‌رنامه‌یێكی ھاوبه‌ش بۆ پێكھێنانی كابینه‌ی نوێی حكوومه‌تی ھه‌رێمی كوردستان كرده‌وه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 19ی کانوونی یه‌که‌می 2018 شاندی دانووستانکاری پارتی له‌ سلێمانی له‌گه‌ڵ بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان کۆ بوویه‌وه‌ و ڕاگه‌یێندراوێکی هاوبه‌شیان بڵاو کرده‌وه‌ که‌ له‌ ڕاگه‌یێندراوه‌که‌دا ھاتوووه‌: "كۆبوونه‌وه‌كه‌ له‌ كه‌شوھه‌وایێكی به‌رپرسانه‌ و به‌ ئومێدی كاركردنی ھاوبه‌ش به‌ڕێوه‌چوو و ھه‌ردوولا جه‌ختیان له‌وه ‌كرده‌وه‌ كه‌ پرۆسه‌ی گفتوگۆكردن به‌رده‌وامه‌ بۆ ده‌ستنیشان كردنی ئه‌و خاله‌ ھاوبه‌ش و زۆرانه‌ی له‌ ڕوانگه‌ی ھه‌ر دوو شاند ھه‌یه‌ بۆ به‌رنامه‌ی كابینه‌ی حكوومه‌ت به‌ ئامانجی باشتركردنی بژێوی خه‌ڵک و چاكسازیی ڕیشه‌یی له‌ ھه‌موو بواره‌كان."

له‌ به‌شێكی دیكه‌ی ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ھاتوووه‌: "كۆبوونه‌وه‌كه‌ جه‌ختی له‌وه‌ كرده‌وه‌ كه‌ گرنگه‌ به‌رنامه‌یێكی ھاوبه‌ش دابڕێژرێت بۆ بواره‌كانی شه‌فافییه‌ت و به‌ھێزكردنی دامه‌زراوه‌كانی حكوومه‌ت له‌ به‌ڕێوه‌بردنی زیاتری خزمه‌تگوزارییه‌كان و ئیداره‌دانی په‌یوه‌ندییه‌كانی ھه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ به‌غدا و كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی."

سه‌رچاوه‌: K24

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 50397

Your Comment

You are replying to: .
captcha