به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 19ی کانوونی یه‌که‌می 2018 شاندی دانووستانکاری پارتی له سلێمانی له‌گه‌ڵ بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان کۆ بوویه‌وه و ڕاگه‌یێندراوێکی هاوبه‌شیان بڵاو کرده‌وه که له ڕاگه‌یێندراوه‌که‌دا ھاتوووه: "كۆبوونه‌وه‌كه له كهشوھهوایێكی به‌رپرسانه و به ئومێدی كاركردنی ھاوبه‌ش به‌ڕێوه‌چوو و ھه‌ردوولا جه‌ختیان له‌وه كرده‌وه كه پرۆسه‌ی گفتوگۆكردن به‌رده‌وامه بۆ ده‌ستنیشان كردنی ئه‌و خاله ھاوبه‌ش و زۆرانه‌ی له ڕوانگه‌ی ھه‌ر دوو شاند ھه‌یه بۆ به‌رنامه‌ی كابینه‌ی حكوومه‌ت به ئامانجی باشتركردنی بژێوی خه‌ڵک و چاكسازیی ڕیشه‌یی له ھه‌موو بواره‌كان."
له به‌شێكی دیكه‌ی ڕاگهیهندراوهكهدا ھاتوووه: "كۆبوونه‌وه‌كه جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه گرنگه به‌رنامه‌یێكی ھاوبه‌ش دابڕێژرێت بۆ بواره‌كانی شه‌فافییه‌ت و به‌ھێزكردنی دامه‌زراوه‌كانی حكوومه‌ت له به‌ڕێوه‌بردنی زیاتری خزمه‌تگوزارییه‌كان و ئیداره‌دانی په‌یوه‌ندییه‌كانی ھه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ به‌غدا و كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی."
سه‌رچاوه: K24
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment