به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ژان ئیف لۆردیان وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فه‌ڕه‌نسا له میانی کۆنگره‌یێکی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند: "هێشتا داعش ناوچه‌ی له ڕۆژهه‌ڵاتی سووریا به‌ده‌سته‌وه ماوه و ڕزگارکردنی ئه‌و ناوچانه به ده‌ستی هێزه‌کانی سووریای دیموکرات و به پاڵپشتیی هاوپه‌یمانێتیی نێوده‌وڵه‌تی خاڵی گرنگیی سهرهکیـیانه".
ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌ش کرد: "ئه‌گه‌ر بێتوو تورکیا هێرش بکاته سه‌ر هێزه کوردیـیهکان ئه‌وا ئه‌گه‌ری هه‌یه هێزه کوردیـیهکان گرنگی به شه‌ڕی داعش نه‌ده‌ن".
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فه‌ڕه‌نسا وتیشی: "هێزه‌کانی سووریای دیموکرات که له کورد و عه‌ره‌ب پـێکهاتوون و ئێمه پشتیوانی‌یان لێده‌که‌ین قوربانیـیێکی زۆریان له شه‌ڕی دژی داعش داوه".
ناوبراو جه‌ختی کرده‌وه که ده‌بێت سه‌قامگیری له‌و ناوچانه‌ی له داعش ڕزگار کراون بێنه‌دی به‌تایبه‌تی له‌و شوێنانه‌ی ژێر ده‌سه‌ڵاتی هێزه‌کانی سووریای دیموکراتدان.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment