هاووڵاتییانی مه‌نبه‌ج دژی هه‌ڕه‌شه‌کانی تورکیا خۆپیشاندانیان کرد

به‌شی سووریا- له‌ مه‌نبه‌ج دژی هه‌ڕه‌شه‌کانی سه‌رکۆماری تورکیا بۆ هێرش کردنه‌ سه‌ر باکووری سووریا خۆپیشاندان ئه‌نجام درا.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئێواره‌ی ڕۆژی سێشه‌ممه‌ 18ی کانوونی یه‌که‌می 2018 له‌ مه‌نبه‌ج هاووڵاتییانی شاره‌که‌ به‌ گشت نه‌ته‌وه‌ و پێکهاته‌کانه‌وه‌ خۆپیشاندانیان ئه‌نجام دا.

له‌ خۆپیشاندانه‌که‌ی مه‌نبه‌جدا که‌ ژماره‌یێکی زۆر عه‌ره‌بی ناوچه‌که‌ به‌شدارییان تێدا کرد ئیدانه‌ی هه‌ڕه‌شه‌کانی تورکیا بۆ هێرش کردنه‌ سه‌ر ڕۆژهه‌ڵاتی فورات کرا و ڕایانگه‌یاند که‌ تاکوو دوا سات به‌رگری له‌ ناوچه‌کانیان ده‌که‌ن.

ئه‌وه‌ش دوای ئه‌وه‌ دێت که‌ ڕۆژی 12ی کانوونی یه‌که‌می 2018 ڕه‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان سه‌رۆک کۆماری تورکیا ڕایگه‌یاندبوو "له‌ ڕۆژانی داهاتوودا هێرش ده‌که‌نه‌ سه‌ر ڕۆژهه‌ڵاتی فورات".

سه‌رچاوه‌: شارپرێس

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 50384

Your Comment

You are replying to: .
captcha