به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، له‌سه‌ر ڕاسپارده‌ی به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆككۆماری عێراق دادگای فیدراڵی هه‌موو ئه‌و نووسراوانه‌ی ڕاكان سه‌عید پارێزگاری كه‌ركووكی به‌وه‌كاله‌ت هه‌ڵوه‌شانده‌وه كه له‌ماوه‌ی ساڵێكدا بۆ ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی زه‌وی كورد ده‌ریكردبوون.
له نووسراوه‌كه‌ی دادگای فیدراڵیدا هاتوووه که كێشه‌ی زه‌وییه‌كانی كه‌ركووک له ڕێگه‌ی جێبه‌جێ كردنی ماده‌ی 140ه‌وه یه‌كلا ده‌كرێته‌وه و تاوه‌كوو ئه‌و كاته هیچ گرێبه‌ستێكی سه‌رده‌می به‌عس نوێ نه‌كرێته‌وه.
دیلان غه‌فوور ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركووک به (تۆڕی میدیاییی ڕووداو)ی ڕاگه‌یاند: "نووسراو گه‌یشتوووه‌ته دادگای كه‌ركووک بۆ ئه‌وه‌ی كار به ڕێنمایییه‌كانی ماده‌ی 140 بكرێت، له نێویاندا خاڵه‌كانی په‌یوه‌ست به زه‌وییه كشتوكاڵییه‌كان. ئه‌وه هه‌نگاوێكی باشه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌و زه‌وییانه‌ی كێشه‌یان له‌سه‌ره وه‌كوو خۆی له ده‌ستی كورد بمینێته‌وه و هیچ گرێبه‌ستێكی عه‌ره‌به‌كان نوێ نه‌كرێته‌وه".
توركمانه‌كان كه ڕووبه‌رێكی زۆری زه‌وییه‌كانیان ته‌عریب كراوه، به‌شێک له حیزبه‌كانیان گه‌یشتوونه‌ته ئه‌و بڕوایه‌ی جێبه‌جێ كردنی ماده‌ی 140 دۆخی شاره‌كه ئاسایی ده‌كاته‌وه به‌ڵام بۆ جێبه‌جێ كردنی مه‌رجی پێشوه‌ختیان هه‌یه.
محه‌ممه‌د سه‌معان گوته‌بێژی به‌ره‌ی توركمانی عێراق ده‌ڵێت: "ئێمه دژی ماده‌ی 140 نین، دڵنیایی ده‌ده‌ینه پێكهاته‌كان كه به‌ره‌ی توركمانی دژی جێبه‌جێ كردنی ئه‌و ماده‌یه نییه به‌ڵكوو مه‌رجمان هه‌یه. چه‌ند رێكارێک هه‌یه پێویسته بكرێن له سه‌رووی هه‌موویانه‌وه سه‌رژمێری دانیشتووان".
حیزب و لایه‌نه عه‌ره‌بییه‌كان كه له 14 ساڵی ڕابردوودا دژی جێبه‌جێ كردنی ماده‌ی 58 و دواتریش ماده‌ی 140 بوون، ئێستا له‌گه‌ڵ جێبه‌جێ كردنی ئه‌و ماده‌یه‌ن و پێیانوایه كاتی ته‌واوكردنی بڕگه‌كانی ئه‌و ماده‌یه هاتوووه.
عه‌بدولكه‌ریم عه‌زاوی سه‌رۆكی ده‌سته‌ی سه‌رۆک هۆزه عه‌ره‌بییه‌كان ده‌ڵێت: "به بۆچوونی من جێبه‌جێ كردنی ماده‌ی 140 و ئاسایی كردنه‌وه‌ی دۆخی كه‌ركووک له به‌رژه‌وه‌ندیی هه‌موو پێكهاته‌كانه نه‌ک ته‌نیا پێكهاتهیێک له‌به‌ر ئه‌وه‌ی مادهیێكی ده‌ستوورییه و بۆ جێبه‌جێ كردنی ته‌نیا پێویستی به دانیشتنی سه‌ركرده‌كانه له‌سه‌ر مێزی گفتوگۆ".
له ماوه‌ی ساڵێكی دوای 16ی ئۆكتۆبه‌ر، به 14 نووسراوی جیاجیا پارێزگاری كه‌ركووک به‌وه‌كاله‌ت هه‌وڵی گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ڕووبه‌ری ملیۆنێک و 300 هه‌زار دۆنم زه‌وی كوردی داوه، كه له سه‌رده‌می پرۆسه‌ی ته‌عریب به عه‌ره‌بی هاورده درابوون.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment