کوردپرێس:
ئێوارەی ڕۆژی سێشەمە 18ی کانوونی یەکەمی 2018 عادل عەبدولمەهدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق لە کۆنگرەی رۆژنامەڤانیی هەفتانەی خۆیدا کۆمەڵێک تەوەری باس کرد و رایگەیاند: بڕیارمان داوە پاسپۆرتی دیپلۆماسی بدەینە نادیە موراد، براوەی خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی و هاوژینەکەی.
عەبدولمەهدی گوتیشی ئەو بڕیارەی حکوومەتی عێراق وەکوو هێمایێک بۆ پێزانین بەرانبەر بە ڕۆڵی نادیە موراد و هاوژینەکەی لە هەڵمەتی مرۆڤدۆستانە دەرکراوە.
Your Comment