بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئارى جەلال سەرپەرشتیاری گشتیی فیدراسیۆنی پەنابەران ڕایگەیاند: لە دەرئەنجامی ڕێککەوتنی نێوان سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و حکوومەتی هۆڵەندا، یەکەمین پۆلە پەنابەری کورد دیپۆرتی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر کرانەوە.
سەرپەرشتیارى گشتیی فیدراسیۆنى پەنابەران ئاماژەى بە ناردنەوەی خێزانێکی کورد کرد کە زیاتر لە سێ ساڵە دانیشتووی وڵاتی هۆڵەندان و هیچ بەڵگەنامەیێکی فەرمیییان پێ نەبووە، ئەوەش دەیسەلمێنێت کە نایاساییە و بە دوور لە خواست و ڕەزامەندی خۆیان ڕەوانە کراونەتەوە و بە پێشێلی بنەماکانی مافی مرۆڤ و مافی پەنابەران ناوی برد.
ئارى جەلال ڕاشیگەیاند لە دەرەنجامی دیپۆرتی زۆرەملێی پەنابەران، سەدان هاوڵاتی بارودۆخی دەرونییان تێکچووە و زیاتر لە دە پەنابەر خۆیان کوشتووە و کوژراون، داواشی کرد حکوومەت دەستبەجێ ئەم پێشێلکارییە ڕابگرێت.
سەرچاوە: ئێن ئاڕ تى
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment