بەپێی هەواڵی کوردپرێس، عەمیری لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا ئاماژەی بەوەداوە کە خولی نوێی پەرلەمان بوونی هێزەكانی ئەمریكا لە عێراق رەت دەكاتەوە، ئیئتیلافی سائیرونیش دژی هەر هێزێكی داگیركەر دەوەستێتەوە.
ئەو پەرلەمانتارە روونیشی كردوەتەوە، سائیرون بەرنامەیێكی حكوومیی داناوە و بەپێی ئەو بەرنامەیە لە زووترین كاتدا هێزەكانی ئەمریكا دەردەكرێن.
لە دوای ساڵی 2003 چەند هێزێكی چەكدار، ئەمریكیەكانیان كردە ئامانج و روبەڕوبونەوەی بەردەوام لە نێوانیاندا هەبوو، ئێستاش سووربوونێكی زۆر لەلایەن سائیرونەوە هەیە بۆ دەركردنی ئەو هێزانە.
سەرچاوە: ڕادیۆ نەوا
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment