یاریده‌ری مەسروور بارزانی: بەم هەموو داهاتەوە نابێت مووچەی فەرمانبەران دوا بخرێت

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- یاریده‌ری سه‌رۆکی حکوومه‌تی هه‌رێمی دەڵێت حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان  هه‌موو هه‌وڵی خۆی خستوه‌ته‌گه‌ڕ بۆ رێکخستنه‌وه‌ی داهات و خه‌رجی و باشترکردنی بژێوی ژیانی موچه‌خۆران.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، نووسینگه‌ی رۆژنامه‌وانی رێباز حه‌ملان یاریده‌ری سه‌رۆکی حکوومه‌تی هه‌رێم بڵاوی کردەوە: به‌‌ پێویستمان زانی بۆ ھه‌‌موو لایه‌‌کی روون بکه‌‌ینه‌‌وه‌‌ که‌‌ ئه‌‌نجومه‌‌نی باڵای ئابووری و جێگری سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی راسپارد سه‌رپه‌رشتی رێکخستنه‌وه‌ی باج و رسومات و چالاک کردنی داهات له‌ سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ت و داموده‌زگاکان بکات، بۆ ئه‌‌و مه‌‌به‌‌سته‌‌ش له‌گه‌ڵ تیمی ھاوکارانی کاره‌‌کانیان ئه‌‌نجامدا و راپۆرتێکیان‌ له‌‌وباره‌‌یه‌‌وه‌‌ ئاماده‌‌کردوه‌،‌ له‌ کۆبوونه‌وه‌ی داهاتووی ئه‌‌نجومه‌‌نی باڵای ئابووری ده‌خرێته‌ڕوو".

هه‌ر به‌گوێره‌ی روونکردنه‌وه‌که‌، ئه‌و چاوپێکه‌وتنه‌ ھه‌ندێک به‌رچاو رونیی بو بۆ خه‌ڵکی کوردستان له‌سه‌ر دۆخی ئێستای دارایی و رونکردنه‌وه‌ی ھۆکاره‌کانی دواکه‌وتنی مووچه‌، حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان هه‌موو هه‌وڵی خۆی خستوه‌ته‌گه‌ڕ بۆ رێکخستنه‌وه‌ی داهات و خه‌رجی و باشترکردنی بژێوی ژیانی مووچه‌خۆران و هاونیشتمانیان، پێویست بو هه‌ندێک ده‌زگای راگه‌یاندن به‌رپرسیارانه‌ وه‌ک خۆی مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ ئه‌م چاوپێکه‌وتنه‌که‌ بکردایه‌.

News Code 5037

Your Comment

You are replying to: .
captcha