به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، خولووسی ئاکار له دانیشتنی په‌رله‌ماندا سه‌باره‌ت به بودجه‌ی وه‌زاره‌تی به‌رگریی تورکیا زانیاریی خسته‌ڕوو و هه‌ڵسه‌نگاندنی بۆ بابه‌ته‌کانی ڕۆژه‌ڤ کرد.
وه‌زیری به‌رگریی تورکیا تیشکی خسته‌سه‌ر ئه‌وه‌ی چالاکییه‌کانیان له مه‌نبه‌ج به ئاراسته‌ی ئه‌و دیدار و کۆبوونه‌وانه‌ی له‌سه‌ر ئاستی جۆراوجۆر له‌گه‌ڵ ئه‌مریکادا ئه‌نجامیان داوه و له چوارچێوه‌ی نه‌خشه‌ڕێگای مه‌نبه‌ج و پره‌نسیپه ئه‌منییه‌کان ئه‌نجام ده‌ده‌ن و ڕایگه‌یاند: "ئامانجمان لێره؛ چۆڵ کردنی ته‌واوه‌تیی مه‌نبه‌جه له‌لایه‌ن په‌که‌که/ یه‌په‌گه‌وه، کۆکردنه‌وه‌ی چه‌که قورسه‌کان و پاککردنه‌وه‌ی ناوچه‌که له‌و گرووپانه‌ی چالاکی توندوتیژی ئه‌نجام ده‌ده‌ن و ده‌سته‌به‌رکردنی ئاسایش و سه‌قامگیری له ناوچه‌که، ڕاده‌ست کردنی ئیداره‌ی شاره‌که به مهنبهجییهکان و له کۆتاییشدا گه‌ڕانه‌وه‌ی سوورییه‌کان له دڵنیاییدا بۆ سه‌ر ماڵ و حاڵی خۆیان. سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی به‌ڵێن له‌لایه‌ن ئه‌مریکاوه دراوه که په‌که‌که/یه‌په‌گه له مه‌نبه‌ج ده‌ربکرێن به‌ڵام ڕێکخراوی تیرۆریستی له شاره‌که چاڵی ههڵکهندوووه و سه‌کۆی ئاماده کردوووه. له نزیکه‌وه چاودێریی بابه‌ته‌که ده‌کرێت و ئه‌گه‌ر بێتوو ئه‌و به‌ڵێنانه‌ی که دراون جێبه‌جێ نه‌کرێن، هاوشێوه‌ی شوێنه‌کانی دیکه که کات و شوێنی هات، تیرۆریستانی ئێره‌ش له‌و چاڵانه‌ی ههڵیانکهندوووه ده‌نێژرێن".
خولووسی ئاکار باسی له‌وه‌ش کرد به پشتیوانیی وڵاتانی کۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی که تورکیاش یه‌کێکه لێیان، سه‌رکه‌وتنی گه‌وره دژی داعش له عێراق به‌ده‌ست هێنراون و تیشکی خسته سه‌ر ئه‌وه‌ی له شه‌ڕی دژی داعشدا گه‌یشتوونه‌ته کۆتایی به‌ڵام په‌که‌که له باکووری ئه‌و وڵاته درێژه به بوونی خۆی ده‌دات و گوتی: "چاوه‌ڕوانیمان له حکوومه‌تی عێراق ئه‌وه‌یه که هاریکاری له‌گه‌ڵ ئێمه‌دا ئه‌نجام بدات بۆ ئه‌وه‌ی کۆتایی به بوونی ڕێکخراوی تیرۆریستیی جوداخوازی په‌که‌که بهێنرێت له‌سه‌ر خاکی ئه‌و وڵاته. به گرنگییه‌وه ده‌مه‌وێت ئه‌وه بڵێم که ئێمه ڕێز له یه‌کپارچه‌ییی خاکی عێراق، سووریا و سه‌رجه‌م دراوسێیه‌کانمان ده‌گرین به‌ڵام له‌پێناو ئاسایشی وڵات و گه‌له‌که‌ماندا تا ئه‌و کاته‌ی ڕێکخراوی تیرۆریستیی په‌که‌که له‌و شوێنانه‌ی بوونیان هه‌یه به ته‌واوه‌تی پاک ده‌کرێنه‌وه، ئۆپه‌راسیۆنه‌کانمان درێژه‌یان ده‌بێت".
وه‌زیری به‌رگریی تورکیا گوتیشی: "له‌و چوارچێوه‌یه‌دا ڕۆژی 13ی کانوونی یه‌که‌می 2018 ئۆپه‌راسیۆن بۆ سه‌ر شنگال و چیای قه‌ره‌چووغ له باکووری عێراق ئه‌نجام دراوه که له‌لایه‌ن تیرۆریستانه‌وه وه‌ک بنکه به‌کار ده‌هێنرێت. وه‌ک هه‌میشه له میانی ئه‌م ئۆپه‌راسیۆنه‌شدا هه‌موو ههستیارییێک نیشان دراوه بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵکی مه‌ده‌نی و ژینگه زیانی به‌رنه‌که‌وێت. هه‌رگیز ڕێگه نادرێت شنگال ببێته قه‌ندیلێکی نوێ".
سه‌رچاوه: ڕۆژنامه‌ی هابرتورک
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment