به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، عاسی عه‌لی جێگری لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ندی یه‌كێتی له که‌رکووک به SNNی ڕاگه‌یاند: دوای ئه‌وه‌ی هه‌وڵی زۆر درا كه سنوورێک بۆ پێشێلكاری و كاره نایاسایییهكانی پارێزگاری كه‌ركووک دابنرێت به‌ڵام بێ سوود بوو بۆیه ئێستا یه‌كێتی ئاماده‌كاریی بۆ خۆپیشاندان و مانگرتنێكی گه‌وره و فراوان و سه‌رتاسه‌ری له به‌رده‌م بینای پارێزگای شاره‌كه ده‌كات.
ئه‌و به‌رپرسه‌ی یه‌كێتی ورده‌كاریی زیاتری دركاند و وتی: "داواكارییه‌كانی یه‌كێتی بریتی ده‌بن له هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی بڕیاره نایاسایییهكان پارێزگاری به‌وه‌كاله‌ت و گێڕانه‌وه‌ی شایستهدارایییهكانی كه‌ركووک و پترۆدۆلار و چه‌ندین داوای دیكه و چادریش له به‌رده‌م بینای پارێزگا هه‌ڵده‌ده‌ین".
ناوبراو ڕاشیگه‌یاند: ئه‌گه‌ر ده‌ركه‌وت نایه‌نه ژێر باری داواكاریی خۆپیشانده‌ران ئه‌وه هه‌نگاوی دووه‌م بریتییه له ڕاگه‌یاندنی مانگرتنی سه‌رتاسه‌ری و داخستنی دووكان و بازاڕه‌كان، جگه له پارتیش، هه‌موو حزبه كوردستانییه‌كان بۆ به‌شداری كردن له‌و خۆپیشاندانه ئاگادار ده‌كه‌ینه‌وه به مه‌به‌ستی به‌شداری كردن.
عاسی عه‌لی وتیشی: "هه‌رچه‌نده واده‌ی ته‌واوه‌تی دیاری نه‌كراوه به‌ڵام پێده‌چێت له‌م مانگه‌دا به‌ڕێوه بچێت".
به‌وته‌ی به‌رپرسه‌كه‌ی یه‌كێتی، هێزه ئه‌منییه‌كانی شاره‌كه له‌و هه‌نگاوه‌مان ئاگادار ده‌كه‌ینه‌وه.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment