یه‌کێتی ئاماده‌کارییه‌کانی بۆ ئه‌نجامدانی خۆپیشاندان له‌ که‌رکووک ده‌ست پێده‌کات

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- جێگری لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ندی یه‌کێتی له‌ که‌رکووک ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌کات که‌ ئه‌و حیزبه‌ ئاماده‌كارییه‌كانی ده‌ست پێكردوووه‌ بۆ ئه‌نجامدانی گه‌وره‌ترین خۆپیشاندان و مانگرتن له‌ به‌رده‌م بینای پارێزگای شاره‌كه.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، عاسی عه‌لی جێگری لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ندی یه‌كێتی له که‌رکووک به ‌SNNی ڕاگه‌یاند: دوای ئه‌وه‌ی هه‌وڵی زۆر درا كه‌ سنوورێک بۆ پێشێلكاری و كاره‌ نایاسایییه‌كانی پارێزگاری كه‌ركووک دابنرێت به‌ڵام بێ سوود بوو بۆیه‌ ئێستا یه‌كێتی ئاماده‌كاریی بۆ خۆپیشاندان و مانگرتنێكی گه‌وره ‌و فراوان و سه‌رتاسه‌ری له‌ به‌رده‌م بینای پارێزگای شاره‌كه‌ ده‌كات.

ئه‌و به‌رپرسه‌ی یه‌كێتی ورده‌كاریی زیاتری دركاند و وتی: "داواكارییه‌كانی یه‌كێتی بریتی ده‌بن له‌ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی بڕیاره‌ نایاسایییه‌كان پارێزگاری به‌وه‌كاله‌ت و گێڕانه‌وه‌ی شایسته‌دارایییه‌كانی كه‌ركووک و پترۆدۆلار و چه‌ندین داوای دیكه‌ و چادریش له ‌به‌رده‌م بینای پارێزگا هه‌ڵده‌ده‌ین".

ناوبراو ڕاشی‌گه‌یاند: ئه‌گه‌ر ده‌ركه‌وت نایه‌نه‌ ژێر باری داواكاریی خۆپیشانده‌ران ئه‌وه‌ هه‌نگاوی دووه‌م بریتییه‌ له‌ ڕاگه‌یاندنی مانگرتنی سه‌رتاسه‌ری و داخستنی دووكان و بازاڕه‌كان، جگه ‌له‌ پارتیش، هه‌موو حزبه‌ كوردستانییه‌كان بۆ به‌شداری كردن له‌و خۆپیشاندانه‌ ئاگادار ده‌كه‌ینه‌وه‌ به ‌مه‌به‌ستی به‌شداری كردن.

عاسی عه‌لی وتیشی: "هه‌رچه‌نده‌ واده‌ی ته‌واوه‌تی دیاری نه‌كراوه‌ به‌ڵام پێده‌چێت له‌م مانگه‌دا به‌ڕێوه ‌بچێت".

به‌وته‌ی به‌رپرسه‌كه‌ی یه‌كێتی، هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی شاره‌كه‌ له‌و هه‌نگاوه‌مان ئاگادار ده‌كه‌ینه‌وه‌.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 50355

Your Comment

You are replying to: .
captcha