کوردپرێس:
مورتەزا عەبادی، سەرکوونسوڵی گشتيی كۆمارى ئيسلامیی ئێران لە هەولێر بە کوردستان24ى راگهياند، وڵاتەکەی پشتيوانى لە کابینەی نوێی حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەکات، چوونکە هەڵبژێردراوی خەڵکە.
کونسووڵی گشتیی كۆمارى ئيسلامیى ئێران هیواشی خواست هەرچی زووە کابینەی نوێی حكوومهتى هەرێمی کوردستان پێک بهێنرێت.
ناوبراو گوتیشی: "پێکهێنانی حکوومەتی نوێ پرسێکی ناوخۆیییە بەڵام بە ڕای ئێمە دیاری کردنی مەسروور بارزانی وەکوو سەرۆکوەزیرانی نوێی حکوومەتی هەرێم کارێکی گونجاوە لە بەر ئەوەی خۆی خاەن ئەزموونێکی باشە و دەشتوانێت لە ئەزموونەکانی نێچیرڤان بارزانی کەڵک وەربگرێت.
عەبادی ئەوەشی دووپات کردەوە هەر کەسێک لە بۆ بەڕێوەبردنی حکوومەت هەڵبژێردرێت لەلایەن ئێرانەوە پاڵپشتی دەکرێت.
Your Comment