کوردپرێس: لە راگەیێندراوێكدا كە لە لایەن نووسینگەی راگەیاندنی فالح فەیازەوە بڵاو كراوەتەوە، ئاماژە بەوە كراوە كە دادگای فیدراڵ بڕیارەكەی حەیدەرعەبادیی بۆ دوورخستنەوەی فالح فەیاز هەڵوەشاندووەتەوە و كاندیدی وەزیری ناوخۆی گێڕاوەتەوە بۆ پۆستەكانی راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی و سەرۆكی دەستەی حەشدی شەعبی.
حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیرانی پێشووی عێراق، بە هۆكاری دەستكردن بە هەڵمەتی سیاسیی و خراپ بەكارهێنانی پۆستەكەی لە 31ی ئابی ئەمساڵدا فالح فەیازی لە كار دوورخستەوە.
فالح فەیاز لە كابینەی حكوومەتەكەی عادل عەبدولمەهدی-دا كاندیدی هاوپەیمانی بینایە لە پەرلەمانی عێراق كە گرووپەكانی حەشدی شەعبی-شیان لە نێودایە.
سەرچاوە: ڕادیۆ نەوا
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment