یه‌په‌گه‌ چوونی پێشمه‌رگه‌ بۆ سووریا ڕه‌ت ده‌کاته‌وه‌

به‌شی سووریا- یه‌كینه‌كانى پاراستنى گه‌ل "یه‌په‌گه‌" ئه‌و ڕاپۆرتانه‌ ڕه‌ت ده‌كاته‌وه‌ كه‌ باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن هێزه‌كانى پێشمه‌رگه‌ى هه‌رێمى كوردستان له ‌باكوورى سووریا و له ‌نزیک سنووره‌كانى توركیا بڵاوه‌یان پێكرابێت.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 17ی کانوونی یه‌که‌می 2018 نوورى مه‌حموود وته‌بێژى یه‌په‌گه‌ له ‌به‌یاننامه‌یێكدا ئاماژه‌ى به‌وه ‌داوه که‌ له ‌تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان و هه‌ندێک له‌و په‌یج و ماڵپه‌ڕ و میدیاییانه‌ى سه‌ر به‌ پارتى دیموكراتى كوردستانن هه‌واڵى ئه‌وه‌یان بڵاو كردوووه‌ته‌وه‌ كه‌ گوایه‌ هێزه‌كانى پێشمه‌رگه‌ى سه‌ر به‌و حزبه‌ چوونه‌ته‌ ناوچه‌ى ڕوجافا ئه‌وه‌ش هاوكات له‌گه‌ڵ هه‌ڕه‌شه‌كانى توركیا.

ئه‌وه‌ش هاتوووه‌ که‌ بڵاوكردنه‌وه‌ى ئه‌و درۆیانه‌ چه‌ندین نیشانه‌ى پرسیار جێده‌هێڵێت و ته‌نها خزمه‌تى هه‌ڕه‌شه‌كانى توركیا ده‌كات بۆ داگیركردنى ڕوجافا.

وته‌بێژى یه‌په‌گه‌ ڕوونیشی كردوووه‌ته‌وه‌ که‌ به‌هۆى ئه‌وه‌ى پردى ده‌روازه‌ى سمێڵكا تووشى كێشه‌ بوووه‌، هێزه‌كانى هاوكارى هاوپه‌یمانىی نێوده‌وڵه‌تى بۆ روجافا رێگه‌كه‌یان گۆڕیوه ‌و به ‌گفتوگۆكردن له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان له‌ ڕێگه‌ى "وه‌لید كمسار"ه‌وه‌ هاتوون و تا سه‌ر سنووره‌كان هه‌ندێک پێشمه‌رگه‌ له‌گه‌ڵیاندا هاتوون به‌ڵام نه‌هاتوونه‌ته‌ ئه‌مدیو سنووره‌وه‌.

یه‌په‌گه‌ داواش له‌و كه‌ناڵانه‌ ده‌كات كه‌ ڕای گشتى گه‌لى كورد به ‌هه‌واڵى درۆ نه‌خڵه‌تێنن چوونكه‌ ئه‌وه‌ ته‌نها ڕاكردنه‌ به‌ دواى خه‌یاڵدا و به‌وه‌ش ته‌نها خۆیان ده‌كه‌نه‌ گاڵته‌جاڕى جیهان.

سه‌رچاوه‌: ڕادیۆ نه‌وا

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 50331

Your Comment

You are replying to: .
captcha