به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، موسلم محه‌مه‌د به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی گوت: "ئێستا 150 پێشمه‌رگه وه‌ک ده‌سته‌ی گفتوگۆ له‌گه‌ڵ هێزه‌کانی په‌یه‌ده له‌باره‌ی گه‌ڕانه‌وه‌ی هێزی پێشمه‌رگه بۆ سووریا کۆ بوونه‌وه و بۆ گه‌ڕانه‌وه‌یان چاوه‌ڕوانی وه‌ڵامی په‌یه‌ده ده‌بن."
موسلم محه‌مه‌د گوتیشی: "له کۆبوونه‌وه‌که‌دا ئه‌نه‌که‌سه داوای کردبوو پێشمه‌رگه‌ی ڕۆژ بگه‌ڕێته‌وه سووریا بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌وانیش هاوشانی نه‌وه‌کانی ئه‌و پارچه‌یه پارێزگاری له ناوچه‌کانیان بکه‌ن که‌چی په‌یه‌ده ڕیگه‌ی نه‌داوه و نه‌یهێشتبوو."
ناوبراو ڕاشیگه‌یاند: "په‌یه‌ده هه‌میشه قورخکاریی ده‌سه‌ڵات و بڕیاری تاکلایه‌نی له‌سه‌ر چاره‌نووسی سووریا داوه و نه‌یهێشتووه هاوبه‌شیی سیاسی و به‌ڕێوه‌بردنی ده‌سه‌ڵات هه‌بێت."
حه‌سه‌ن خێری له ڕاگه‌یاندنی ئه‌نه‌که‌سه به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی گوت: "ئێستا 150 پێشمه‌رگه له ڕمێلانن به مه‌به‌ستی ڕه‌زامه‌ندیی ئیداره‌ی خۆسه‌ریی په‌یه‌ده بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌وانیش پارێزگاری له ناوچه‌کانیان بکه‌ن و بۆ ئه‌مه‌ش چه‌ندین ساڵه خه‌ڵکی سووریا چاوه‌ڕییه."
شایانی باسه؛ به سه‌رپه‌رشتیی مه‌سعوود بارزانی، ئه‌نه‌که‌سه و ته‌ڤده‌م ڕێککه‌وتنه‌کانی دهۆک و هه‌ولێریان واژۆ کرد بۆ به‌ڕێوه‌بردنی سووریا که‌چی نه‌ک ته‌ڤده‌م دواتر په‌شیمان بوووه‌وه و نه‌یهێشت ئه‌نه‌که‌سه له‌گه‌ڵی هاوبه‌ڕێوه‌به‌ر بێت، بگره هه‌رچیی ئۆفیسیشیان هه‌بوو دایخست و سه‌رکرده‌کانیانی بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات دوور خسته‌وه و چه‌ندانیشی لێ زیندانی کردن."
پێشتریش سه‌رکرده‌کانی ئه‌نه‌که‌سه به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتییان ڕاگه‌یاندبوو که "ئه‌گه‌ر پیشمه‌رگه‌ی ڕۆژ له سووریا بوایه، ڕووداوه‌کانی عه‌فرین ڕوویان نه‌ده‌دا و هیچ وڵاتێک نه‌یده‌توانی ده‌ست بخاته نێو کاروباری سووریاوه که‌چی په‌یه‌ده له جیاتی ئه‌وه‌ی ده‌ست بخاته ده‌ستی کورده‌وه ده‌چێت گفتوگۆ له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی سووریا ده‌کات."
پێشمه‌رگه‌ی ڕۆژ دوای شۆڕشی سووریا له ساڵی 2011دا دامه‌زراوه و له کۆمه‌ڵێک گه‌نج و سه‌رکرده‌ی سه‌ربازیی سووریا پێک هاتوووه.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment