به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، كاوه شێخ موس ئه‌ندامى نووسینگه‌ى راگه‌یاندنى په‌كه‌كه به ئاژانسى سپۆتنیکى وتووه: ئه‌گه‌ر توركیا هێرش بكاته‌سه‌ر كورده‌كانى سووریا ئه‌وا به‌توندى له ناوخۆى توركیادا وه‌ڵام ده‌ده‌ینه‌وه.
ناوبراو ده‌شڵێت: "له ئێستادا به‌هۆى زستانه‌وه چالاكییه‌كانی گه‌ریلاكان كه‌م كراونه‌ته‌وه، به‌ڵام به‌شێوه‌یێكى دیكه وه‌ڵامى توركیا ده‌ده‌ینه‌وه.
سه‌باره‌ت به بۆردومانه‌كانى توركیا له‌ناو خاكى عێراقیشدا، كاوه شێخ موس روونی كرده‌وه، بۆردومانه‌كان باره‌گاكانی په‌كه‌كه‌ى نه‌كردۆته ئامانج، به‌ڵكوو دێهات و هاووڵاتیانى مه‌ده‌نى ئێزدی له شنگال و مه‌خموور پێوه بوون و ئه‌و ناوچانه‌ش له ژێر ده‌ستى حكوومه‌تى عێراقیدان.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60113
Your Comment