که‌جه‌که‌: تورکیا بۆ مانه‌وه‌ی شه‌ڕ له‌ سووریا هێرشی کرده‌ سه‌ر شه‌نگال و مه‌خموور

به‌شی سووریا- هاوسه‌رۆکایه‌تیی که‌جه‌که له‌ ڕاگه‌یێندراوێکدا ڕه‌خنه‌ له‌ هێرشه‌که‌ی تورکیا بۆ سه‌ر شه‌نگال و مه‌خموور ده‌کات و ڕای‌ده‌گه‌یێنێت که‌ تورکیا بۆ مانه‌وه‌ی شه‌ڕ له‌ سووریا هێرشی کرده‌ سه‌ر شه‌نگال و مه‌خموور.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڕۆژی شه‌ممه‌ 15ی کانوونی یه‌که‌می 2018 هاوسه‌رۆکایه‌تیی ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری کۆما جڤاکێن کوردستان (که‌جه‌که‌) له‌سه‌ر هێرشه‌که‌ی ده‌وڵه‌تی تورکیا که‌ له‌ ئه‌نجامدا چوار ژنی مه‌خموور شه‌هید بوون ڕاگه‌یه‌ندراوێکی بڵاو کرده‌وه‌.

هاوسه‌رۆکایه‌تیی ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری کۆما جڤاکێن کوردستان (که‌جه‌که‌) ڕایگه‌یاندوووه‌: "له‌م دواییانه‌دا فراوانبوونی هه‌ڕه‌شه‌کان و هێرش بۆ سه‌ر مه‌خموور و شه‌نگال واتایێکی تایبه‌تیان هه‌یه‌ و تورکیا بۆ ئه‌وه‌ی فاشیزم له‌سه‌ر پێ بهێڵێته‌وه ده‌یه‌وێت سووریا له ‌ناو شه‌ڕ بهێڵێته‌وه‌".

هاوسه‌رۆکایه‌تیی ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری کۆما جڤاکێن کوردستان ئاماژه‌ی به‌وه‌ داوه‌: "له‌ کاتی دامه‌زراندنییه‌وه‌ ده‌وڵه‌تی تورکیا هه‌بوونی خۆی به‌ له‌ناوبردنی جه‌سته‌یی و فه‌رهه‌نگی گه‌لان و گرووپه‌ ئایینییه‌کان دروست کردوووه‌ و هێرشه‌کانی بۆ سه‌ریان به‌رده‌وام ده‌کات و هه‌ر له‌و چوارچێوه‌یه‌ش هێرشی کردوووه‌ته‌ سه‌ر مه‌خموور و شه‌نگال و هه‌ڕه‌شه‌ی هێرشی تازه‌ی داگیرکه‌رانه‌ له‌ ڕۆژهه‌ڵات و باکووری سووریا کردوووه‌، له‌ هێرشه‌که‌ی سه‌ر که‌مپی مه‌خمور که‌ له‌ ژێر چاودێری نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتوووه‌کاندایه‌، چوار هاووڵاتی ولاتپارێزمان شه‌هید بوون، خوا له‌ شه‌هیده‌کانمان خۆش بێت، به‌دڵ و به‌گیان هاوخه‌می خانه‌واده‌کانیانین و سه‌رساغی له‌ خه‌ڵکی مه‌خموور و هه‌موو گه‌لی کوردستان ده‌که‌ین".

هاوسه‌رۆکایه‌تیی که‌جه‌که‌ ئه‌وه‌شی وتوووه:‌ "بێگومان کاتێک ده‌وڵه‌تی تورکیا به‌ ئاشکرا هه‌ڕه‌شه‌ی داگیرکردنی باکوور و ڕۆژهه‌ڵاتی سووریا ده‌کات و هێرش ده‌کاته‌ سه‌ر مه‌خموور و شه‌نگال، واتایێکی تایبه‌تی هه‌یه‌ و مه‌به‌ستی له‌و هه‌ڕه‌شانه‌ له‌ناوبردنی ژیانی ئازاد، یه‌کسانی و دیموکراسییه‌ که‌ گه‌لان پێکه‌وه‌ له‌وێ پێکیان هێناوه‌، ده‌زانێت کاتێک له‌ سووریا ژیانی دیموکراتیک دامه‌زرێت، فاشیزم له‌ تورکیا ناتوانێت له‌سه‌ر پێ بمینێت، بۆ ئه‌وه‌ی فاشیزمی خۆی له‌سه‌ر پێ بهێڵێته‌وه‌، هه‌وڵی ئه‌وه‌ ده‌دات سووریا له ‌ناو شه‌ڕ بهێڵێته‌وه‌، به‌و هۆکاره‌ی که‌ فاشیزم له‌ خوێن و دوژمنایه‌تی ده‌خوات".

که‌جه‌که‌ ئه‌وه‌شی ڕاگه‌یاندوووه‌: "هۆکاری ئه‌وه‌ فاشیزمی ئاکه‌په‌- مه‌هه‌په‌ و ئه‌ردوغان هه‌میشه‌ مه‌خموور ده‌که‌نه‌ ئامانج، هه‌ڵوێسته‌کانی گه‌لی به‌ که‌رامه‌تی ئێمه‌ و ئه‌و سیستمه‌یه‌ که‌ دروستی کردوووه‌، گه‌له‌که‌مان له‌ مه‌خموور ئه‌وه‌ چاره‌که‌ سه‌ده‌یێکه‌ به‌ برسی هێشتنه‌وه‌ بگره‌ تا به‌ ڕێبازی داعش سه‌ربڕین، له‌ به‌رامبه‌ر هه‌ر هێرشێک به‌ سه‌ربه‌رزی وه‌ستاونه‌ته‌وه‌ و له‌ هه‌موو شوێنێک به‌رخۆدانیان کردوووه‌ بۆیه‌ هێرشیانه‌ کردوووه‌ته‌ سه‌ر که‌سایه‌تیی مه‌خموور و هه‌ڵوێسته‌کانی که‌ سه‌ردانه‌نه‌واندنه‌".

که‌جه‌که‌ باس له‌وه‌ش کردوووه‌ "به‌ هه‌ڵکه‌وت نییه‌ تورکیا شه‌نگال ده‌کاته‌ ئامانج، له‌ که‌سایه‌تیی شه‌نگال هێرش ده‌کرێته‌ سه‌ر گرووپی دینی و ئایینی، ئه‌وه‌ی به‌ داعش نه‌کرا به‌نیازه‌ خۆی بیکات، له‌ که‌سایه‌تیی ئێزدی هێرشی کردوووه‌ته‌ سه‌ر عه‌له‌وی، کاکه‌یی (یارسان)، شه‌به‌ک، ئاشووری، سوریانی، که‌لدان و کریستیان، بێگومان ده‌وڵه‌تی تورکیا به‌و هێرشانه‌ ده‌یه‌وێت ناوچه‌که‌ ئاڵۆز بکات و گه‌له‌که‌مان بچه‌وسێنێته‌وه‌ و بترسێنێت".

سه‌رچاوه‌: شارپرێس

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 50308

Your Comment

You are replying to: .
captcha