به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، نووسینگه‌ی جێگری سه‌رۆکی په‌رله‌مانی عێراق ڕایده‌گه‌یێنێت که له چوارچێوه‌ی کۆنگره‌ی دووه‌می په‌رله‌مانتاران "له‌پێناو قودس" که له ئه‌سته‌نبۆڵ به به‌شداریی سه‌رۆکی په‌رله‌مانی وڵاتانی ناوچه‌که به‌ڕێوه ده‌چێت د. به‌شیر حه‌داد سه‌رۆکی شاندی په‌رله‌مانی عێراق له‌گه‌ڵ بینالی یڵدرم سه‌رۆکی په‌رله‌مانی تورکیا کۆ بوویه‌وه و تاوتوێی کۆمه‌ڵێک پرسیان کردوووه که جێگه‌ی گرنگیپێدانی ھه‌ر دوو وڵاته.
له ڕاگه‌یێندراوه‌که‌ی نووسینگه‌ی جێگری سه‌رۆکی په‌رله‌مانی عێراقدا هاتوووه که به‌شیر حه‌داد باسی بۆردوومانی فڕۆكه‌كانی توركیای بۆ سه‌ر هه‌رێمی كوردستان كردوووه و ڕایگهیاندوووه "پێویسته توركیا چاوێک به سیاسه‌تی خۆیدا بخێشێنێتهوه و بۆردوومانه‌كانیش ڕابگرێت چوونكه زۆربه‌ی ئه‌وانه‌ی ده‌بنه قوربانی هاووڵاتی و خه‌ڵكی سڤیلن. پێویسته تورکیا سه‌روه‌ریی خاكی عێراق و هه‌رێمی كوردستان بپارێزێت و چیدیکه نه‌یبه‌زێنێت".
له کۆبوونه‌وه‌که‌دا جێگری سه‌رۆکی په‌رله‌مانی عێراق و سه‌رۆکی په‌رله‌مانی تورکیا جه‌ختیان کردوووه‌ته‌وه که گرنگه په‌یوه‌ندیی نێوان ھه‌ر دوو وڵات په‌ره‌ی پێبدرێ به شێوه‌یێک په‌یوه‌ندییه‌کان به‌ھێز بن، به‌ھێزکردنی خاڵه مێژوویییه ھاوبه‌شه‌کان و گه‌شه‌پێدانی ستراتێژیی ھاوکاری و پاڵپشتیی پرسی فه‌ڵه‌ستین، ھه‌روه‌ھا ھه‌وڵی زیاتریش بدرێ له‌لایه‌ن وڵاتانی به‌شدار بۆ دابین کردنی ئاشتی و سه‌قامگیریی ناوچه‌که.
شایانی باسه؛ شه‌وی پێنجشه‌ممه 13-12-2018 سوپای توركیا پێگه‌كانی په‌كه‌كه‌ی له كه‌مپی په‌نابه‌رانی مه‌خموور و شنگال كرده ئامانج و به‌هۆیه‌وه چوار كه‌س گیانیان له‌ده‌ست دا و پێنج كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون.
دوای ئه‌وه‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق باڵیۆزی توركیای بانگهێشت كرد و نامه‌ی ناڕه‌زایی له‌باره‌ی بۆردوومان كردنی شنگال و مه‌خموور راده‌ست كرد، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیا وه‌ڵامی دایه‌وه و گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیا رایگه‌یاند "تاوه‌کوو ئه‌و كاته‌ی ڕێكخراوه تیرۆریستییه‌كان له عێراق جموجۆڵیان هه‌بێت، ئۆپه‌راسیۆنه‌كان به‌رده‌وام ده‌بن".
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیا راشیگه‌یاندبوو "پێویسته عێراق ڕه‌چاوی مافی دراوسێیه‌تی بكات، چوونكه به‌پێی ماده‌ی 7ی ده‌ستووری هه‌میشه‌ییی عێراق حكوومه‌تی ناوه‌ندی به‌رپرسیاره له ڕێگری كردن له هه‌ر گرووپێک كه خاكی عێراق بۆ هێرشكردنه سه‌ر وڵاتانی دراوسێ به‌كار بهێنێت. توركیا هاوئاهه‌نگیی زۆری عێراقی كردوووه له پرسی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر و هاوكاریی بێسنووری پێشكه‌ش كردوووه. چاوه‌ڕێین عێراقیش به هه‌مان هه‌ستیارییه‌وه به‌رپرسیارێتی بگرێته‌ئه‌ستۆ و هاوئاهه‌نگی له‌گه‌ڵ توركیا بكات بۆ له‌نێوبردنی هه‌ڕه‌شه ئه‌منییه‌كان."
سه‌رچاوه: ڕووداو
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment