مه‌سروور بارزانی و محه‌مه‌د حه‌لبووسی کۆ بوونه‌وه‌

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- له‌ دیداری نێوانیاندا سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ئاماده‌ییی خۆی بۆ هه‌ماهه‌نگی و هاوکاریی مه‌سروور بارزانی له‌ سه‌رۆکایه‌تیی کابینه‌ی داهاتووی حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان ده‌ربڕی.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 15ی کانوونی یه‌که‌می 2018 مه‌سروور بارزانی ڕاوێژکاری ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی کوردستان پێشوازی کرد له‌ محه‌مه‌د حه‌لبووسی سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقی فیدراڵ و شاندی یاوه‌ری.

له‌ دیدارێکدا دواپه‌ره‌سه‌ندن و ئاسته‌نگه‌کانی به‌رده‌م پرۆسه‌ی سیاسیی عێراق و په‌یوه‌ندیی نێوان به‌غدا و هه‌ولێر تاوتوێ کران.

له‌ سه‌ره‌تای دیداره‌که‌دا سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق هیوای سه‌رکه‌وتنی بۆ مه‌سروور بارزانی له‌ سه‌رۆکایه‌تیی کابینه‌ی داهاتووی حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان خواست و ئاماده‌ییی خۆی بۆ هه‌ماهه‌نگی و هاوکاریی زیاتر ده‌ربڕی.

هه‌ر له‌و دیداره‌دا ئه‌رکی ئه‌م خوله‌ی ئه‌نجمه‌نی نوێنه‌ران له‌ به‌دواداچوونی پرسه‌کان به‌ گشتی به‌تایبه‌تی پرسی بودجه‌ و دابین کردنی به‌شه‌ بودجه‌ی هه‌رێم به‌ شێوه‌یێکی دادپه‌روه‌رانه‌ و ماده‌ی 140 گفتوگۆی له‌باره‌وه‌ کرا.

لای خۆیه‌وه‌ مه‌سروور بارزانی جه‌ختی له‌سه‌ر خواستی هه‌رێمی کورستان بۆ چاره‌سه‌ری گشت کێشه‌کان له‌ چوارچێوه‌ی ده‌ستووری عێراق کرده‌وه‌ و ئاماژه‌ی به‌وه‌ کرد که‌ پێویسته‌ به‌ربه‌ستی کێشه‌ له‌مێژینه‌کان تێپه‌ڕێنین و به‌ جۆرێک چاره‌سه‌ر بکرێن که‌ ئیتر ڕێگه‌ له‌ دووباره‌بوونه‌وه‌یان بگیرێت و ته‌نیا به‌و شێوه‌یه‌ ده‌توانین به‌ره‌و داهاتوویێکی گه‌ش و پێشکه‌وتنی وڵات هه‌نگاو بنێین.

هه‌ماهه‌نگیی نێوان هێزه‌ سیاسییه‌کان بۆ تێپه‌ڕاندن و زاڵبوون به ‌سه‌ر هه‌ڕه‌شه‌ ئه‌منی و سیاسی و ئابوورییه‌کان ته‌وه‌رێکی دیکه‌ی دیداره‌که‌ بوو.

سه‌رچاوه‌: ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموکراتی کوردستان

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 50289

Your Comment

You are replying to: .
captcha