سەرکردە سەربازییەکانی سووریا، عێراق، ئێران و ڕووسیا کۆ دەبنەوە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- وەزارەتی بەرگریی عێراق ئاشکرای دەکات، سەرکردەکانی سووریا، عێراق، ئێران و ڕووسیا، بۆ هەماهەنگی­کردن و ناوەندی ئاسایسی هاوبەشیان کۆ دەبنەوە.

کوردپرێس:

بەگوێرەی بەیاننامەی سەرۆک­ئەرکانی سوپای عێراق، فەریقی یەکەم عوسمان ئەلغانمی، کە زانیاریی لەبارەی کۆبوونەوەی نێوان غانمی و باڵیۆزی ڕووسیا لە عێراق تێدا خراوەتە ڕوو، پرسی بەرەوپێشبردنی هاوکاریی سەربازی و ئەمنی نێوان قسە و باسی لەبارەوە کراوە.

هەر بەگوێرەی بەیاننامەکە، ئەلغانمی گوتوویەتی "ئێمە لە پێوەندیی بەردەوامین لە چوارچێوەی ناوەندی ئەمنیی هاوبەشی چوار وڵاتەکە"، جەختیشی کردووەتەوە کە لە ڕۆژانی دابێ دیدار و کۆبوونەوەیان دەبن و تێیدا سەرکردەی چوار وڵاتەکە بەشدار دەبن.

لە کۆتایییەکانی ئەیلوولی ٢٠١٥ـدا و لە بەغدا، چوار وڵاتی سووریا، عێراق، ئێران و ڕووسیا لەسەر دامەزراندنی ناوەندێک ڕێک‌کەوتن، کە ئامانج لێی هەماهەنگی و گۆڕینەوەی زانیاری بێ لە چوارچێوەی جەنگی دژ بە داعش.

ناوەندەکە کە هەر سێ مانگ جارێک یەکێک لە ئەفسەرانی وڵاتەکان بەڕیوەی دەبات، نوێنەری دامەزراوەی سوپای هەر چوار لەخۆ دەگرێ و، پابەندە بە کۆکردنەوەی زانیاری لە ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاست و دابەشکردنی بەسەر دامەزراوە سەربازییەکانی چوار وڵاتەکە.

News Code 50266

Your Comment

You are replying to: .
captcha