بەپێی هەواڵی کوردپرێس، حاکم زامڵی ئاماژەى بەوەش کرد بە گوێرەی زانیارییەکانمان زیاتر لە ٥ هەزار چەکدار کە بەشێکیان بەرپرسانى بیانی ڕێکخراوەکە و کەسانی دیاربوون خۆیان ڕادەستى پێشمەرگە کردووە و لە ئێستادا لە هەرێم لە زینداندان.
حاکم زاملى ئەوەشی وتووە، لە ماوەى ڕابردوودا چەند ڕووداوێکى هەڵهاتن و ڕێگەدان بە هەڵهاتنیان لە هەرێم رووی داوە بە تایبەت دوو داعشی ئەڵمانیا کە هەڵهاتن و دەشڵێت: ئەمە مەترسیەکەى گەورەیە لەسەر عێراق بە تایبەت لە ئێستادا شانەکانی داعش دەیانەوێت دووبارە هێرشەکانیان دەست پێبکەنەوە.
ئەمەش لە دواى ئەوە دێت، بە وتەی چەند سەرچاوەیێکى ئەمنی، ١٨ زیندانیی لە زیندانەکانی سنووری پارێزگای سلێمانی هەڵهاتوون، بەڵام تا ئێستا پۆلیس و ئاسایشی سلێمانی، هیچ زانیارییێکیان لەبارەی وردەکاریی ڕووداوەکەوە بڵاو نەکردووەتەوە.
ئەمڕۆش وەزارەتى دادى عێراق هەڵهاتنی ژمارەیێک زیندانیی لە یەکێک لە زیندانەکانى سەر بە حکوومەتی عێراق لە سنووری پارێزگای سلێمانیی رەت کردەوە، بەڵام تا ئێستا بەرپرسانی ئەمنیی سلێمانی ڕوونکردنەوەیان لەبارەی ڕووداوەکەوە نەداوە.
سەرچاوە: مەوازین نیووز
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment