ئەمریکا یەکەم ئەندامی ئەنجومەنی ئاسایشە کە لە سەر پێبەندبوون بە پەیڕەوی دەولی سزای وڵاتان دەدات

بەشی ئێران/ کوردی- وەزیری درەوەی ئێران لە تویتێکدا وەڵامی وتەکانی وەزیری دەرەوەی ئەمریکای دایەوە کە لە ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی سەبارەت بە بەرنامەی مووشەکیی ئێران قسەی کردبوو.

کوردپرێس:

مایک پۆمپیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ڕۆژی چوارشەمە 12ی کانوونی یەکەمی 2018 بەرانبەر بە 21ی سەرماوەزی 1397 بەشداریی دانیشتنی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتیی کرد و سەبارەت بە بەرنامەی مووشەکیی ئێران ڕایگەیاند: دەبێت بڕیارنامەی 2231ی ئەنجومەنی ئاسایشی دەولی هەڵبوەشێتەوە و کار بە بڕیارنامەی 1929ی ئەو ئەنجومەنە بکرێت کە تێیدا هەموو شێوازێک چالاکیی مووشەکی لە ئێران قەدەغە کراوە.

محەمەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران لە پەیجی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی تویتەر وەڵامی مایک پۆمپیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریکای دایەوە.

زەریف لە تویتەکەیدا تانەی لە وتەکانی پۆمپیۆ داوە و دەڵێت: ئەوە زۆر سەیرە؛ ئەمریکا یەکەم وڵاتێکە کە لە سزای وڵاتانی دیکە دەدات لە سەر ئەوەی پێبەندن بە یاسا و پەیڕەوی دەولی.

وەزیری دەرەوەی ئێران وتیشی پۆمپیۆ قۆستنەوەی هەلخوازانە لە ڕێکخراوی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی دەکات و لەگەڵ هاوپەیمانەکانی پشت بە بڕیارنامەی ژمارە 1929ی ئەو ئەنجومەنە دەکەن کە هەڵوەشاوەتەوە.

شیاوی ئاماژەیە پاش پەسەندکرانی بڕیارنامەی 2231ی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی کە بە واژۆی 15 وڵات دەرکرا و ئەمریکاش واژۆی کردووە بڕیار درا یاسای ژمارە 1929ی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی کاری پێنەکرێت و پووچەڵ بکرێتەوە. ئەوەش لە کاتێکدایە دۆناڵد ترەمپ سەرکۆماری ئەمریکا ڕێککەوتنی ئەتۆمیی وڵاتانی 5 کۆ یەک لەگەڵ ئێران و یاسای ژمارە 2231ی نێودەوڵەتی بە قبووڵکراو نازانێت و ڕۆژی 18ی گوڵانی 1397 بەرانبەر بە 8ی ئایاری 2018 ڕایگەیاند لە ڕێککەوتنە ئەتۆمییەکە دەکشێتەوە و سزاکانی سەر ئێران دەگەڕێنێتەوە و تا ئەم کاتەش کە قۆناغی دووهەمی گەمارۆکانی سەر ئێرانیش نزیکەی دوو مانگە دەستی پێکردووە چەلەحانێی ئەمریکا و کۆمەڵگەی دەولی بەردەوامە و وڵاتانی هەرێمی و جیهانی مل بە گەمارۆکای ئەمریکا نادەن.

News Code 50226

Your Comment

You are replying to: .
captcha