بەپێی هەواڵی کوردپرێس، کەمال کەرکووکی بەرپرسی ئەنجومەنی سەرکردایەتیی پارتی رایگەیاند ئێستا وەکوو پارتی بۆ ئاسایی بوونەوەی دۆخی کەرکووک نەک تەنها لەگەڵ یەکێتی لەگەڵ گشت لایەنەکان کار دەکەین.
کەمال کەرکووکی گوتیشی "وەکوو پارتی بۆچوونمان بۆ گەڕانەوە بۆ کەرکووک ئەوەیە دەبێت دۆخی کەرکووک بەپێی مادەی 140 ئاسایی بکرێتەوە. بۆ ئەوەی دۆخەکەش ئاسایی بکرێتەوە و سەرژمێری و ریفراندۆم بکرێت، دەبێ ئەو هێزە چەکدارانەی لەناو کەرکووک هەن هەموویان دەربچن و رادەستی هێزی ئەمنی خۆجێی بکرێت، کە پێکهاتەکەی لە خەڵکی کەرکووک بێت، پێشمەرگە و سوپاش لە دەرەوەی کەرکووک بن بە هەمان شێوەی پێش ساڵی 2014 ".
سەبارەت بە میکانزمی دابەش کردنی پۆستەکانی کەرکووک دوای ئاسایی کردنەوەی دۆخەکە، کەمال کەرکووکی بە باشی دەزانێت بۆ ئەم قۆناخە کەسێکی بێلایەن بکرێتە پارێزگاری کەرکووک کە هەموو لایەنەکان لەسەری رەزامەند بن، خزمەتی کەرکووک بکات و ئێمەش پشتیوانی بین تاوەکوو هەڵبژاردن دەکرێت، کەی هەڵبژاردنیش کرا و کام لایەن کورسی زۆری هێنا، ئەوکات لە نێو ئەنجوومەنی پارێزگاکە دەتوانرێت پارێزگارێک هەڵبژێرێت کە خۆی دەیەوێت، بەڵام بۆ ئێستا بە ئەو کەس پارتی نەبێت و یەکێتیش نەبێت، کوردێکی بێلایەن بێت، ئەمەش رای ئێمەی پارتییە".
لە تۆڕی میدیایی ڕووداو وەرگیراوە
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment