پێگەی جەماوەریی ئەمریکا لە نێو کوردەکانی عێراقدا دابەزیوە

بەشی جیهان- بەگوێرەی ڕاپرسیی پەیمانگەی ئەمریکیی زاگبی تەنها 9 لەسەدی عێراقییەکان لایەنگری ئەمریکان و پێگەی جەماوەریی ئەمریکا لە نێو کوردەکانی عێراقدا تەها 11 لەسەدە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، بەگشتی دەوترێت کە کوردەکانی عێراق لایەنگری ئەمریکان ئەوەش بە بۆنەی ڕۆڵی ئەمریکا لە دروست کردنی ناوچەی دژە فڕین لە ناوچە کوردنشینەکانی عێراق لە نەوەدەکاندا و کاریگەریی ئەو هەوڵەی ئەمریکا لەسەر ڕێگری کردن لە سەرکوتی زیاتری کوردەکان لە لایەن سەدامەوە.

بەڵام پەیمانگەی بەناوبانگی زاگبی لە ڕاپرسیێکدا لەبارەی پێگەی جەماوەریی ئەمریکا لە عێراق و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست گەیشتۆتە ئەو ئەنجامەی کە ڕێژەی پێگەی جەماوەریی ئەمریکا لە عێراق تەنها 9 لەسەدە.

ئەو پەیمانگە لە ڕاپۆرتەکەیدا ئاماژە بە پێگەی جەماوەریی ئەمریکا لە نێو کەمینە ئاینی و ئەتنیکییەکان نەکردووە بەڵام بەڕێوەبەری زاگبی دەڵێت ڕێژەی پێگەی جەماوەریی ئەمریکا لە نێو کوردەکاندا کەمێک زیاتر لە وڵاتی عێراق و نزیک بە 11 لەسەدە.

کوردەکانی عێراق و بەتایبەت حکوومەتی هەرێمی کوردستان بە بۆنەی پشتگیری نەکردنی ئەمریکا لە کوردەکان لەکاتی پێشڕەوی کردنی هێزەکانی عێراق بەرەو کەرکووک لە 16ی ئەکتەوبری 2017 بە توندی ناڕەزاییان دەربڕی. مەسعوود بارزانی سەرۆکی ئەو کاتەی هەرێمی کوردستان پاش ڕووداوەکانی 16ی ئەکتەوبر لە گفتوگۆ لەگەڵ میدیایێکی بیانیدا باسی لە پێداچوونەوە بە پێوەندییەکانیان لەگەڵ ئەمریکا کرد.

دۆناڵد ترەمپ ئەو کاتەی کە هێزە عێراقییەکان نزیکی کەرکووک بوونەوە ڕایگەیاند پشتگیری لە هیچ هێزێکی دوو لایەنەکە واتا کوردەکان یان بەغدا ناکات.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 50211

Your Comment

You are replying to: .
captcha