به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 12ی کانوونی یه‌که‌می 2018 لیندزی واڵترز جێگری وته‌بێژی کۆشکی سپی له ڕێگای به‌یاننامه‌یێکه‌وه ڕایگه‌یاند: دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆکی ئه‌مریکا بۆ هاوکاری کردنی که‌مینه ئایینی و ئیتنیکه‌کانی عێراق و سووریا که له‌لایه‌ن داعشه‌وه کراونه‌ته ئامانج پڕۆژهیاسایێکی واژۆ کرد و به‌پێی پڕۆژه‌یاساکه واشنتۆن یارمه‌تیی مرۆڤدۆستانه بۆ ئه‌و گرووپ و ئیتنیکانه دابین ده‌کات له‌پێناو جێگیربوونی سه‌قامگیری و باشتربوونی دۆخی بژێوی ژیانیان.
ناوبراو له به‌یاننامه‌که‌یدا ئاماژه‌ی به‌وه کردوووه: له‌و پڕۆژه‌یاسایه که سه‌رۆکی ئه‌مریکا واژۆی کردوووه ئه‌مریکا هاوکار ده‌بێت بۆ به‌خێرایی دادگایی کردنی ئه‌نجامده‌رانی ئه‌و تاوانانه‌ی دژ به‌و گرووپانه کراون.
جێگری وته‌بێژی کۆشکی سپی گوتیشی: ئه‌مریکا به‌رده‌وام ده‌بێت له شکستپهێنانی داعش و پشتگیری كردنی كه‌مینه ئایینی و نه‌ته‌وه‌ییه‌كان كه داعش زیانی پێگه‌یاندوون.
سه‌رچاوه: ئهلمهدار
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment