به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئێواره‌ی ڕۆژی سێشه‌ممه 11ی کانوونی یه‌که‌می 2018 نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان پێشوازی له ڕیک پێری وه‌زیری وزه‌ی ویلایه‌ته یه‌كگرتوووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و شاندێكی یاوه‌ری كرد.
له دیدارێكدا ڕیک پێری و شاندی یاوه‌ری خۆشحاڵیی خۆیان به سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستان ده‌ربڕی و دووپاتیان كرده‌وه كه ئه‌مه‌ریكا به‌رده‌وام ده‌بێت له پشتگیری كردنی جێگیربوونی سه‌قامگیری له عێراق و هه‌رێمی كوردستان و دانووستانی هه‌ولێر ـ به‌غدا و چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی نێوان هه‌ردوولا، هه‌روه‌ها قوربانیدانی هه‌رێمی كوردستانیان له شه‌ڕی دژی داعشدا به‌رز نرخاند.
لای خۆیه‌وه سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان سوپاسی ئه‌و سه‌ردانه‌ی كرد و ئاشكرای كرد كه هه‌رێمی كوردستان وه‌ک پاڵپشتییێكی به‌هێز بۆ خه‌ڵک و حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان سه‌یرى ئه‌و سه‌ردانه‌یان ده‌كات، وه‌ک چۆن له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانان له شه‌ڕی داعشدا پاڵپشت و هاوكاری هه‌رێمی كوردستان بوون و گرنگیى به‌رده‌وامیی ئه‌و هاوپه‌یمانی و دۆستایه‌تییه‌یشی دووپات كرده‌وه.
نێچیرڤان بارزانی سوپاسی ئه‌مه‌ریكای كرد بۆ لێكنزیككردنه‌وه‌ی هه‌ولێر و به‌غدا و گه‌یشتن به هه‌ندێک لێكگه‌یشتن و ئاماده‌ییی هه‌رێمی كوردستانی بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان ده‌ربڕی و هیوای خواست ئه‌مه‌ریكا ڕۆڵی خۆی له‌مباره‌یه‌وه بگێڕێت به‌تایبه‌تی سه‌باره‌ت به هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی كه‌ركووک كه هه‌ر له سه‌ره‌تاوه حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هه‌موو ئاسانكارییێكی نیشان داوه به شێوه‌یێک ڕێژه‌ی ئێستای هه‌نارده‌كردن بۆ به‌رژه‌وه‌ندی و داهاتی گشتیی عێراق به‌كار بهێنرێت.
تاوتوێ كردنی دۆخی ناوچه‌كه و په‌ره‌پێدانی زیاترى په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ردوولا لایه‌نێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه بوو.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment