یەکێتی نیشتمانیی کوردستان داوای هەموارکردنەوەی یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی دەکات

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی لە پەرلەمانى کوردستان رایگەیاند، لەگەڵ ئەوەدان هەڵبژاردنى پەرلەمانى کوردستان لە کاتی خۆیدا بکرێت، بەڵام پێشتر یاسای هەڵبژاردن هەموار بکرێتەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، زیاد جەبار، سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی لە پەرلەمانی کوردستان لە لێدوانێکدا بۆ ڕۆژنامەنووسان ڕایگەیاند، وەک یەکێتی لەگەڵ ئەوەدان هەڵبژاردنی پەرلەمان لە وادەی دیاریکراوی خۆیدا ئەنجام بدرێت.

ناوبراو وتیشی، لەگەڵ ئەوەداین یاسای هەڵبژاردن هەموار بکرێتەوە و بۆ ئەو مەبەستەش پڕۆژەی هەمواری یاسای هەڵبژاردن پێشکەش دەکەین.

زیاد جەبار ئاماژەى بەوەش کرد، یاساکە پێویستە ڕەنگدانەوەی خواستی هەموو ئەو هێز و لایەنانە بێت کە نوێنەریان لە پەرلەمان هەیە، هەروەها ڕەنگدانەوەی هەموو خەڵک بێت.

پێشتر سەرۆکایەتیی پەرلەمانى کوردستان رۆژى ١٠ی ئەم مانگەی وەکوو دوایین وادە بۆ رێککەوتن لەسەر پرسی کۆمسیۆن دانابوو.

News Code 5019

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha