بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لەدوای كۆبوونەوەكەش هەڤاڵ ئەبووبەكر پارێزگاری سلێمانی لە كۆنگرەیێكی رۆژنامەوانیدا وتی: لەگەڵ ئێران سنوورێكی بەرفراوانمان هەیە و چەندین مەرزی لاوەكیش هەیە لە ئێستادا گفتوگۆیان لەسەر دەكەین تاوەكوو بیانكەین بە مەرزی رەسمی و هاوڵاتیان بتوانن هاتووچۆی لێوە بكەن، بەمەش مەترسی لەسەر ژیانی كۆڵبەرەكان نامێنێت و دەبێتە هۆی بوژاندنەوەی گوندەكانی ئەو ناوچانە، هەروەها كاراكردنی مەرزە نێودەوڵەتییەكان و بەرزكردنەوەی ئاستی هەناردە و هاوردە لەنێوان هەردوولادا و لابردنی رێگرییەكان.
ناوبراو راشیگەیاند: هەوڵ دەدەین ئاڵوگۆڕی بازرگانی و پیشەسازی و كلتووری و رۆشنبیری و وەرزشی و كشتوكاڵی و گەشتوگوزار لەگەڵ ئێران بەهێز بكەین و رێگرییەكانی بەردەم وەرگرتنی ڤیزاش لاببەین.
پارێزگاری سلێمانی ئاماژەی بەوەش كرد، هەر ئەمڕۆ لەسەر پێشنیازی ئێمە، كونسوڵخانەی گشتی كۆماری ئیسلامی ئێران بڕیاریان دا ئەو تیمانەی هەرێم كە بۆ چالاكی وەرزشی و كلتوری و رۆشنبیری، سەردانی ئێران دەكەن، لە پێدانی پارەی ڤیزا دەبەخشرێن و لێیان وەرناگیرێت.
سەرچاوە: لڤین پرس
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment