بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لە راگەیێندراوەکەدا هاتووە پارتی و یەکێتی رێککەوتوون لەسەر "دانانی لیژنه‌یێک بۆ ئاماده كردنی پڕۆژه‌یێكی رێكخستنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كان به‌شێوه‌یێكی گشتی بۆ هه‌بوونی هه‌ڵوێستی هاوبه‌ش ده‌رباره‌ى چۆنیه‌تیی مامه‌ڵه و دیدگای هاوبه‌ش سه‌باره‌ت به عێراق و ناوخۆی كوردستان و ده‌وروبه‌ر، هه‌روه‌ها به‌رچاوڕوونی له‌سه‌ر رووداو و پێشهاته‌كان".
دەقی راگەیێندراوە هاوبه‌شەکەی كۆبوونه‌وه‌ی مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی و یه‌كێتی:
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 11/12/2018 هه‌ردوو مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان و یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له هه‌ولێر كۆبوونه‌وه. چه‌ند بابه‌تێكی گرنگ و هه‌ستیار و هه‌نووكه‌یی گفتوگۆی له‌سه‌ر كرا:
یه‌كه‌م: رێكخستنه‌وه‌ی باشترى په‌یوه‌ندییه دووقۆڵییه‌كانی نێوان یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان و پارتیی دیموكراتی كوردستان كه له ئاستی پێویستی قۆناغه‌كه‌دا بێت له‌ڕووی سیاسی و ئابووری و په‌یوه‌ندییه دیپلۆماسییه‌كانه‌وه به‌شێوه‌یێک كه پشتیوانی به‌هێز بێت بۆ حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان.
دووەم: پێكه‌وه‌كار كردن بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی نێوان حكوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان و حكوومه‌تی فیدراڵی له هه‌موو ئاسته‌كاندا، لابردنی به‌ربه‌سته‌كان بۆ زیاتر به‌ره‌وپێشه‌وه‌چوون له چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی كه‌ركووک و ناوچه كێشه‌له‌سه‌ره‌كان و هه‌موو ئه‌و با‌به‌تانه‌ی كه ناكۆكییان له‌سه‌ر هه‌یه، له‌گه‌ڵ ئاماده‌بوونی كورد له به‌غدا به‌شێوه‌یێكی كارا و به‌هێز.
سێیه‌م: دانانی لیژنه‌یێک بۆ ئاماده كردنی پڕۆژه‌یێكی رێكخستنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كان به‌شێوه‌یێكی گشتی بۆ هه‌بوونی هه‌ڵوێستی هاوبه‌ش ده‌رباره‌ى چۆنیه‌تیی مامه‌ڵه و دیدگای هاوبه‌ش سه‌باره‌ت به عێراق و ناوخۆی كوردستان و ده‌وروبه‌ر، هه‌روه‌ها به‌رچاوڕوونی له‌سه‌ر رووداو و پێشهاته‌كان.
چواره‌م: پشتگیری كردن له لیژنه‌ی تایبه‌ت به پێكهێنانی كابینه‌ی نۆیه‌م و ئۆرگانه‌كانی دیكه بۆ دابین كردنی سه‌قامگیری و حوكمڕانيی سه‌رتاسه‌ری له‌سه‌ر بنه‌مای یاسا و هاوبه‌شیی هه‌موو ئه‌و حزبانه‌ی كه به‌شداری له كابینه‌ى داهاتوودا ده‌كه‌ن.
سەرچاوە: میدیاکانی هەرێمی کوردستان
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment