به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 11ی کانوونی یه‌که‌می 2018 سه‌عدی پیره گوته‌بێژی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان به تۆڕی میدیاییی ڕووداوی ڕاگه‌یاند: "كۆبوونهوهیێكی زۆر باشمان له‌گه‌ڵ پارتی ئه‌نجام دا به‌ڵام باسی دابه‌ش كردنی پۆسته‌كانمان نه‌كرد به‌ڵكوو جه‌ختمان له کاركردنی هاوبه‌ش كرده‌وه".
گوته‌بێژی یه‌كێتی ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو: "ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه سه‌ره‌تایێكی باش بوو بۆ نه‌هێشتنی ئه‌و ساردییه‌ی له ماوه‌كانی ڕابردوودا له نێوان یه‌كێتی و پارتی دروست ببوو".
دوای ئه‌و گرژییانه‌ی له به‌غدا له‌سه‌ر پۆستی سه‌رۆككۆماری عێراق له نێوان یه‌كێتی و پارتی دروست بوو، ئه‌مه یه‌كه‌مین كۆبوونه‌وه‌ی باڵای ئه‌و دوو حیزبه‌یه.
شایانی باسه؛ ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 11-12-2018 له شاری هه‌ولێر شاندێكی باڵای یه‌كێتی به سه‌رۆكایه‌تیی كۆسره‌ت ڕه‌سووڵ جێگری سكرتێری گشتیی یه‌كێتی له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی باڵای پارتی كۆ بوونه‌وه.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment