سه‌عدی پیره‌: كۆبوونه‌وه‌یێكی زۆر باشمان له‌گه‌ڵ پارتی ئه‌نجام دا

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- گوته‌بێژی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان ئاماژه‌ی به‌وه‌ کرد که‌ كۆبوونه‌وه‌یێكی زۆر باشیان له‌گه‌ڵ پارتی ئه‌نجام دا "به‌ڵام له‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌دا باسی دابه‌ش كردنی پۆسته‌كانمان نه‌كرد".

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 11ی کانوونی یه‌که‌می 2018 سه‌عدی پیره گوته‌بێژی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان به‌ تۆڕی میدیاییی ڕووداوی ڕاگه‌یاند: "كۆبوونه‌وه‌یێكی زۆر باشمان له‌گه‌ڵ پارتی ئه‌نجام دا به‌ڵام باسی دابه‌ش كردنی پۆسته‌كانمان نه‌كرد به‌ڵكوو جه‌ختمان له‌ کاركردنی هاوبه‌ش كرده‌وه‌".

گوته‌بێژی یه‌كێتی ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو: "ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌ سه‌ره‌تایێكی باش بوو بۆ نه‌هێشتنی ئه‌و ساردییه‌ی له‌ ماوه‌كانی ڕابردوودا له ‌نێوان یه‌كێتی و پارتی دروست ببوو".

دوای ئه‌و گرژییانه‌ی له‌ به‌غدا له‌سه‌ر پۆستی سه‌رۆككۆماری عێراق له‌ نێوان یه‌كێتی ‌و پارتی دروست بوو، ئه‌مه‌ یه‌كه‌مین كۆبوونه‌وه‌ی باڵای ئه‌و دوو حیزبه‌یه‌.

شایانی باسه‌؛ ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 11-12-2018 له‌ شاری هه‌ولێر شاندێكی باڵای یه‌كێتی به‌ سه‌رۆكایه‌تیی كۆسره‌ت ڕه‌سووڵ جێگری سكرتێری گشتیی یه‌كێتی له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی باڵای پارتی كۆ بوونه‌وه‌.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 50182

Your Comment

You are replying to: .
captcha