بوومه‌له‌رزه‌ ده‌ریای ئیجه‌ی هه‌ژانده‌وه‌

به‌شی تورکیا- بوومه‌له‌زره‌یێک به‌ گوڕی 4.2 پله‌ به‌ پێوه‌ری رێخته‌ر ده‌ریای ئیجه‌ی نێوان تورکیا و یۆنانی ھه‌ژاند.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 11ی کانوونی یه‌که‌می 2018 بوومه‌له‌رزه‌ ده‌ریای ئیجه‌ی هه‌ژانده‌وه‌ و سه‌رۆکایه‌تیی ئیداره‌ی فریاکه‌وتن و کاره‌ساته‌ سروشتییه‌کان له‌ تورکیا (ئافاد) ڕاگه‌یه‌ندراوێکی له‌باره‌ی بوومه‌له‌رزه‌که‌ بڵاو کرده‌وه‌.

له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوه‌که‌دا ھاتوووه‌ که‌ له‌ کاتژمێر 07:11 به‌ کاتی تورکیا بوومه‌له‌رزه‌یێک به ‌گوڕی 4.2 پله‌ به‌ پێوه‌ری ڕێخته‌ر ڕووی داوه‌ که‌ ناوه‌نده‌که‌ی که‌ناراوه‌کانی ناوچه‌ی ماگنیسیا له‌ یۆنان بوو.

به‌پێی ڕاگه‌یه‌ندراوه‌که‌ بوومه‌له‌رزه‌که‌ به‌ قووڵاییی 10 کیلۆمه‌تر ژێر زه‌وی ڕووی داوه‌.

سه‌رچاوه‌: هه‌واڵده‌ریی ئه‌نادۆڵو

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 50180

Your Comment

You are replying to: .
captcha