به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، دووهه‌م کۆنفڕانسی هاوبه‌شی نێوان سێ زانکۆی کوردستان و پۆلهتکنیک و سلێمانی به به‌شداریی به‌همه‌ن مورادنیا پارێزگاری کوردستان و فه‌ردین ئه‌خلاقیان سه‌رۆکی زانکۆی کوردستان و نوێنه‌رانی خه‌ڵکی مه‌ریوان و سه‌قز و بانه له هۆتێل تایتانیکی سلێمانی به‌ڕێوه چوو.
ته‌وه‌ری کۆنفڕانسه هاوبه‌شه‌که له‌سه‌ر ئه‌جێندای ستراتێژییانه بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی قه‌یرانه‌کانی سه‌رده‌م بوووه و هه‌ر له ده‌ستپێکی کۆنفڕانسه هاوبه‌شه‌که‌دا سه‌ره‌تا دوکتۆر ئاڵا فه‌ره‌یدوون عه‌لی سه‌رۆکی زانکۆی پۆلهتکنیکی سلێمانی وتاری پێشکه‌ش کرد و پاشان سه‌رۆکی زانکۆی کوردستان (سنه) سه‌باره‌ت به ته‌وه‌ری کۆنفڕانسه‌که دوا و پاشان په‌نێلێکی زانستی بۆ تاوتوێ کردنی سزاکانی ئه‌مه‌ریکا بۆ سه‌ر ئێران به‌ڕێوه‌چوو.
له‌و په‌نێله زانستییه‌دا کارتێکه‌ریی لێکه‌وته‌کانی سزاکانی ئه‌مه‌ریکا بۆ سه‌ر ئێران و پاشهاتی ئه‌و سزا ئابوورییانه له‌سه‌ر هه‌رێمی کوردستان له‌لایه‌ن پسپۆڕانی ئاکادیمییه‌وه خوێندنه‌وه‌ی بۆ کرا.
هه‌ر له کۆنفڕانسه‌که‌دا جێگری کاروباری توێژینه‌وه‌ییی کۆلێژی زانسته مرۆیییه‌کانی زانکۆی کوردستان ڕایگه‌یاند: 29 وتاری زانستی نێردراوه‌ته کۆنفڕانسه هاوبه‌شه‌که و خوێندنه‌وه‌یان بۆ کراوه.
له‌و کۆنفڕانسه‌دا فه‌ردین ئه‌خلاقیان سه‌رۆکی زانکۆی کوردستانی سنه ڕایگه‌یاند: چه‌ند ساڵێکه زانکۆی کوردستان له شاری سنه و زانکۆکانی هه‌رێمی کوردستان په‌یوه‌ندیی باشیان ده‌ست پێکردوووه و کۆنفڕانسی هاوبه‌ش به‌ڕێوه ده‌به‌ین و گۆڕینه‌وه‌ی مامۆستا و خوێندکارمان هه‌بوووه و به‌نیازین په‌ره‌پێدانی پهیوهندییهکانیشین.
ئه‌خلاقیان به ئه‌رکی سه‌رشانی زانکۆکانی زانی که چاره‌سه‌ر بۆ کێشه ئابووری و کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان بدۆزنه‌وه و گوتیشی: پێویسته زانکۆکان باس و توێژینه‌وه له‌سه‌ر کێشه‌کان بکه‌ن بۆیه ئه‌م کۆنفڕانسه‌ی هۆتێل تایتانیکیش به هه‌مان نیاز پێکهێنراوه.
سه‌رۆکی زانکۆی کوردستان زیادی کرد: مه‌رج نییه یه‌ک کۆنفڕانس هه‌موو کێشه‌کان چاره بکات به‌ڵام ئه‌م کۆنفڕانسه وه‌کوو سه‌ره‌تا و ده‌ستپێکێک خوێندنه‌وه بۆ قه‌یران و کێشه‌کان ده‌کات و ڕێگا خۆشکه‌ر ده‌بێت بۆ چاره‌کردنی کێشه‌کان له داهاتوودا.
*لە پەیجی زانکۆی کوردستان وەرگیراوە
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment