کوردپرێس:
پژمان خەسرەوی پوور سکرتێری دەستەی هونەری و سینەماییی ئیدارەی ڕۆشنبیریی کرماشان لەو بارەیەوە وتی: گرووپی تاڵ تیپێکی مۆسیقای خۆجێیییە کە بە سەرپەرشتیاریی مامۆستا فەرەج عەلیپوور ڕۆژی 23ی سەرماوەز بەرانبەر بە 14ی کانوونی یەکەمی 2018 لە تەلاری "ئینتیزار" کۆنسێرتێکی مۆسیقا بە زمانی لوڕی بەڕێوە دەبات.
ناوبراو گوتیشی: فەرەج عەلیپوور گۆرانیبێژ و سەرپەرشتیاری دەستە هونەرییەکە دەبێت و ژەنیارانی گرووپەکەش بریتین لەمانەی خوارەوە:
موسلیم عەلیپوور: کەمانچە
میلاد عەلیپوور: کەمانچە و تار
موحسین کەیهاننەژاد: "بەربەت"
ڕامین مەلەکی: دەف
ماهوور زەمانەپوور: دمەک
مێهرداد خرەدمەند: کەمانچە
داووود ڕەحمانپوور: سەنتوور
لایەنگرانی ئەو کۆنسێرتە هونەرییە دەتوان بۆ کڕینی بلیتی کۆنسێرتەکە سەردانی ماڵپەڕی بکەن یان لە شیرینیخانەی "تابان" لە شەقامی 22ی ڕێبەندان و عەکاسخانەی "غەرب فوکا" لە شەقامی "دەبیر ئەعزەم" بلیتەکەیان بکڕن.
Your Comment