به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، فاتیح یڵدز باڵیۆزی توركیا له به‌غدا له‌باره‌ی دووه‌مین ده‌روازه‌ی سنووری نێوان توركیا و عێراق كه بڕیاره بكرێته‌وه گوتی: "كردنه‌وه‌ی دووه‌مین ده‌روازه‌ی سنووری (توركیا) له‌گه‌ڵ عێراق ده‌بێته هۆی كارئاسانی له بازرگانی و فراوان كردنی ڕێگاكانی بازرگانی".
فاتیح یڵدز له‌باره‌ی دوا پێشهاته‌كانی ده‌روازه‌ی ئۆڤا كه له به‌رنامه‌دایه له نێوان توركیا و عێراق بكرێته‌وه به ئانادۆڵوی گوت: "له‌مباره‌یه‌وه له‌گه‌ڵ زۆر كه‌ناڵی كابینه‌ی نوێی حكوومه‌تی عێراق كۆ بووینه‌ته‌وه. كردنه‌وه‌ی دووه‌مین ده‌روازه‌ی سنووری په‌یوه‌ندی به په‌یوه‌ندییه‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و به‌غداشه‌وه هه‌یه. هه‌ست به‌و هاوسه‌نگییه ده‌كه‌ین به‌ڵام ئێمه به پێویستی ده‌زانین به ته‌واوی له میانی باجی به‌های سه‌ربار سه‌یری بكرێت و به شێوه‌ی سه‌ربه‌خۆ له‌و هاوسه‌نگییه تاوتوێ بكرێت. كردنه‌وه‌ی دووه‌مین ده‌روازه‌ی سنووری (توركیا) له‌گه‌ڵ عێراق ده‌بێته هۆی كارئاسانی له بازرگانی و فراوان كردنی ڕێگاكانی بازرگانی. کارێکی باش نییه جێگره‌وه‌ت نه‌بێت بۆ قه‌باره‌یێكی بازرگانی كه ده‌گاته ١٣ ملیار دۆلار".
باڵیۆزی توركیا له به‌غدا ڕاشیگه‌یاند که ده‌ست پێكردنه‌وه‌ی هه‌نارده‌ی نه‌وتی كه‌ركووک له ڕێگه‌ی توركیاوه پێشهاتێكی گرنگه.
فاتیح یڵدز گوتیشی: هێشتا بیره نه‌وته‌كانی كه‌ركووک و هێڵی بۆری گواستنه‌وه‌ی نه‌وت به توانای ڕاسته‌قینه‌ی خۆی نه‌كه‌وتوووه‌ته‌وه كار و گوتی: "نه‌وتی كه‌ركووک بۆ توركیا و عێراق په‌یوه‌ستێكی گرنگی وزه‌یه. ئه‌و هێڵه‌ی كه‌وتوووه‌ته كار ئه‌و هێڵه‌یه كه له هه‌رێمی كوردستانه‌وه دێت. هێڵه كۆنه‌كه چاوه‌ڕوانی سه‌رله‌نوێ بنیاتنانه‌وه‌یه. كۆمپانیا توركییه‌كان خواستی خۆیان بۆ بنیاتنانه‌وه‌ی هێڵه‌كه نیشان داوه. پێویسته بیره نه‌وته‌كانی كه‌ركووک و هێڵی بۆریی گواستنه‌وه‌ی نه‌وت به توانای ڕاسته‌قینه‌ی خۆی كار بكات. ئه‌مه‌ش بابه‌تێكه په‌یوه‌سته به حكوومه‌تی عێراقه‌وه. نه بیره نه‌وته‌كان به‌وپه‌ڕی توانایانه‌وه كار ده‌كه‌ن، نه هێڵه‌كه به‌وپه‌ڕی توانایه‌وه كار ده‌كات. وه‌ک چاره‌سه‌رێكی كاتی ته‌ماشای ئه‌مه ده‌كه‌ین به‌ڵام سه‌رله‌نوێ ده‌ست پێكردنه‌وه‌ی گرنگه و ڕێككه‌وتنی به‌غدا و هه‌رێمیش له‌وباره‌وه گرنگه. كه‌ركووک و به‌غدا پێویستیان به‌و داهاته‌یه كه له هه‌نارده‌كردنی نه‌وت به‌ده‌ست دێت. لێره‌دا باوه‌ڕمان وایه ئه‌گه‌ر توانای هێڵه‌كه بگه‌ڕێته‌وه بۆ دۆخی جاران په‌یوه‌ندییه‌كانیش ده‌گه‌ڕێنه‌وه دۆخی جاران."
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment