به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، سوله‌یمان سۆیڵو وه‌زیری ناوخۆی تورکیا به‌شداری له "کۆنفڕانسی ڕێککه‌وتنی کۆچی نێوده‌وڵه‌تی له ئاستی حکوومه‌ته‌کان" له شاری مه‌ڕاکش ناوه‌ڕاستی مه‌غریب کرد.
سوله‌یمان سۆیڵو له‌باره‌ی پرسی کۆچ کردن ڕایگه‌یاند که تورکیا ھه‌وڵ ده‌دات ئه‌م پرسه ڕێکبخات نه‌ک ڕێگری لێ بکات و گوتیشی: "له ئێستادا له وڵاته‌که‌ماندا سێ ملیۆن و 611 ھه‌زار و 834 په‌نابه‌ری سووریمان داڵده داوه. 612 ھه‌زار و 846 منداڵ و 303 ھه‌زار و 228 پێگه‌یشتوو که سه‌رجه‌میان ده‌کاته 916 ھه‌زار و 74 که‌س، ساڵانه له خوێندنگه‌کانمان ده‌خوێنن. ئه‌مانه‌ش له چوارچێوه‌ی یاسای پاراستنی تایبه‌ت توانیمان ڕێگه‌ی به‌شدارییان له ژیانی کارکردن بۆ بکه‌ینه‌وه. نزیکه‌ی 385 ھه‌زار منداڵی سووری له نه‌خۆشخانه‌کانماندا له دایک بوون. ھاوکات له 14 خاڵی سنووری 332 ھه‌زار تۆن ھاوکاری خۆراکمان پێشکه‌ش کردوووه و ملیۆنه‌ھا کارتۆنی ھاوکاری خۆراکمان ناردوووه".
وه‌زیری ناوخۆی تورکیا گوتی: "ته‌نھا ئه‌مساڵ 251 ھه‌زار و 794 کۆچبه‌ری نایاساییمان ده‌ستگیر کردوووه. به‌راورد به 11 مانگی ساڵی ڕابردوو، ژماره‌که له‌سه‌دا 56 ھه‌ڵکشاوه. ئه‌مساڵ 53 ھه‌زار و 860 که‌سمان دیپۆرت کردوووه‌ته‌وه و له میانی 11 مانگدا پێنج ھه‌زار و 522 قاچاخچی مرۆڤمان ده‌ستگیر کردوووه. تورکیا ده‌وڵه‌مه‌نترین وڵاتی جیھان نییه به‌ڵام یه‌کێکه له‌و وڵاتانه‌ی که زۆرترین ھاوکاری ده‌ره‌کی کردوووه. له ساڵی 2016 نزیکه‌ی 6.4 ملیار دۆلار و له ساڵی 2017دا 9.1 ملیار دۆلار ھاوکاریمان پێشکه‌ش کردوووه به‌ده‌ر له 33 ملیار دۆلار که بۆ قه‌یرانی کۆچ و خه‌رجییه‌کانی ئه‌منی خه‌رجمان کردوووه".
سه‌رچاوه: هه‌واڵده‌ریی ئه‌نادۆڵو
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment