بەپێی هەواڵی کوردپرێس، كاتژمێر 5ی ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ، دوای 15 ساڵ، له ڕێوڕه‌سمێكدا به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی هاتوچۆی به‌غدا ده‌روازه‌كانی ناوچه‌ی سه‌وزی له به‌غدای پایته‌خت به‌ڕووی هاتوچۆی هاوڵاتیاندا كرده‌وه.
نووسینگه‌ی رۆژنامه‌وانیی عادل عه‌بدولمه‌هدی، سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق له به‌یاننامه‌یێكدا بڵاوی كرده‌وه: هاوكات له‌گه‌ڵ ئاهه‌نگگێڕان به‌بۆنه‌ی رۆژی سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر رێكخراوی داعشدا، فه‌رمان دراوه ناوچه‌ی سه‌وزیش به‌ڕووی هاوڵاتیاندا بكرێته‌وه.
سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق رۆژی دوشه‌ممه 10ی كانونی یه‌كه‌می بۆ كردنه‌وه‌ی ناوچه‌ی سه‌وز دیاركردووه كه هاوكاته له‌گه‌ڵ ساڵێک تێپه‌ڕ بوون به‌سه‌ر راگه‌یاندنی سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر رێكخراوی داعشدا و له 10ی كانونی یه‌كه‌می 2017.
به‌یاننامه‌كه ئاشكراشی كردووه كه ماوه‌ی كردنه‌وه‌ی ناوچه‌ی سه‌وز ته‌نها بۆ دوو هه‌فته‌یه و له كاتژمێر 5ی ئێواره تا 10ی شه‌و ده‌بێت.
ئه‌وه‌ش له كاتێكدایه كه له دوای كه‌وتنی رژێمی به‌عسه‌وه له‌ساڵی 2003 ناوچه‌ی سه‌وز كه كۆشكی سه‌رۆكایه‌تی و باره‌گای حكوومه‌ت و باڵیۆزخانه‌ی وڵاتانی لێیه به‌ڕوی هاتوچۆی هاوڵاتیاندا داخرا بوو.
سەرچاوە: ماڵپەڕی ئاوێنە
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment