حەشدی شەعبی هێرشێکى داعشی لە کەرکووک تێکشکاند

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- حەشدى شەعبى تێکشکاندنى هێرشێکى داعشى بۆ سەر یەکەکانى سوپای عێراق لەسنوورى پارێزگاى کەرکووک راگەیاند.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، هێزێکى میحوەرى باکوورى حەشد بەهاناى یەکەکانى سوپای عێراقەوە چوون کە ڕووبەڕووى هێرشى داعش ببوونەوە لەدەوروبەرى قەزاى دبس لە پارێزگاى کەرکووک و هێرشەکە تێکشکێنراوە.

لاى خۆیەوە، لیوا یەحیا رەسووڵ وتەبێژى فەرماندەیی گشتى هێزە چەکدارەکانى عێراق لە توویتێکدا رایگەیاند، سوپا توانیویەتى پێگەیێکى داعش خاپوور بکات لەکاتى هەڵمەتى گەڕان و پشکنین لەسنوورى پارێزگاى کەرکووک.

News Code 5016

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha