به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، به‌یاتا که‌مپا وه‌زیری کاروباری مرۆییی پۆڵه‌ندا گه‌یشته شاری هه‌ولێر و له فڕۆکه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی هه‌ولێر له‌لایه‌ن فه‌لاح مسته‌فا به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه‌کانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمی کوردستان پێشوازی لێ‌کرا.
زیاد ره‌ئووف نوێنه‌ری حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان له پۆڵه‌ندا له کۆنگره‌یێکی ڕۆژنامه‌ڤانیدا رایگه‌یاند "ئامانجی به‌یاتا که‌مپا وه‌زیری کاروباری مرۆییی پۆڵه‌ندا بۆ ئه‌وه‌یه سه‌ردانی که‌مپی ئاواره‌کان بکات و دواتریش دیدار و کۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی هه‌رێمی کوردستان ئه‌نجام ده‌دات".
زیاد ره‌ئووف گوتی: وه‌زیری کاروباری مرۆییی پۆڵه‌ندا بۆ ماوه‌ی دوو ڕۆژ له هه‌رێمی کوردستان ده‌بێت و سه‌ردانی زۆربه‌ی که‌مپه‌کان ده‌کات و ده‌یه‌وێت له نزیکه‌وه له ڕه‌وشی ئاواره‌کانی نیشته‌جێی که‌مپه‌کانی هه‌رێمی کوردستان بکۆڵێته‌وه، به‌تایبه‌ت ئاواره مه‌سیحی و ئێزدییه‌کان و هاوکات ئاواره‌کانی سووریا و نێوخۆی عێراق بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن یارمه‌تی هه‌رێمی کوردستان بده‌ن".
نوێنه‌ری حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان له پۆڵه‌ندا ده‌شڵێت: "سیاسه‌تی حکوومه‌تی پۆڵه‌ندا ئه‌وه‌یه که په‌نابه‌ر له وڵاته‌که‌ی وه‌رناگرێت، له به‌رامبه‌ردا یارمه‌تی ئاواره‌کان له وڵاتی خۆیان ده‌دات".
زیاد ڕه‌ئووف ئاماژه به‌وه ده‌کات: "پۆڵه‌ندا ده‌یه‌وێت دووباره چالاک بێته‌وه نه‌ک هه‌ر له کوردستان و عێراق به‌ڵکوو له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستیش، ئه‌و هاتنه‌ش سه‌ره‌تایێکی نوێی په‌یوه‌ندییه‌کانی نێوان هه‌رێمی کوردستانه له‌گه‌ڵ پۆڵه‌ندا."
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment