به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڕۆژی یه‌کشه‌ممه 9ی کانوونی یه‌که‌می 2018 فراكسیۆنی گۆڕان له‌گه‌ڵ نووری مالیكی ئه‌مینداری گشتیی حیزبی ده‌عوه‌ی ئیسلامی و سه‌رۆكی كوتله‌ی ده‌وڵه‌تی یاسا کۆ بوویه‌وه و له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا په‌رله‌مانتارانی فراكسیۆنی گۆڕان باسیان له‌وه كرد که ڕێژه‌ی كورد له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق به‌راورد له‌گه‌ڵ پشكی خۆی له كابینه‌ی نوێی حكوومه‌تدا زیاتره و پێویسته كورد چوار وه‌زاره‌تی هه‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی ببێته هاوبه‌شی ڕاسته‌قینه له كابینه‌ی نوێ‌دا.
فراکسیۆنی گۆڕان دا‌واشیان كرد بنه‌مای هاوسه‌نگی له حكوومه‌ته‌كه‌ی عادل عه‌بدولمه‌هدیدا بپارێزرێت.
لای خۆیه‌وه نووری مالیكی سه‌رۆکی ده‌وڵه‌تی یاسا پشتیوانیی خۆی بۆ دواكارییه‌كانی فراكسیۆنی گۆڕان ده‌ربڕی.
سه‌رچاوه: سبه‌ی
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment