به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، هه‌فته‌ی ڕابردوو زیاتر له 500 ته‌رم له یه‌کێک له گه‌وره‌ترین گۆڕستانی به‌کۆمه‌ڵ له ڕه‌قه‌ی سووریا دۆزرانه‌وه، ئه‌و شاره‌ی سه‌رده‌مێک پێته‌ختی گرووپی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی (داعش) بوو.
دوای ڕزگاركردنی شاره‌كه له‌لایه‌ن هێزه‌كانی سووریای دیموكرات (هه‌سه‌ده) له مانگی ئۆكتۆبه‌ری ساڵی 2017دا تیمێکی خۆجێیی گۆڕه‌کانی به‌کۆمه‌ڵیان له نێو و ده‌و‌روبه‌ری ڕه‌قه دۆزییه‌وه.
یاسر خامس ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی مه‌ده‌نیی شاره‌كه ڕای‌گه‌یاندوووه: "تا ئێستا ئێمه کارمان له سه‌ر حه‌وت له ده گۆڕی به‌کۆمه‌ڵ کردوووه که له ڕه‌قه دۆزراونه‌وه."
یاسر خامس به ده‌نگی ئه‌مه‌ریكای ڕاگه‌یاندوووه: "ئه‌وه یه‌کێک له گه‌وره‌ترین گۆڕه‌کانی به‌کۆمه‌ڵ له ڕه‌قه‌یه. ماوه‌ی سێ مانگی خایاند که کارکردنی له سه‌ر ته‌واو بکه‌ین. هه‌ندێک له ته‌رمه‌کان هی چه‌کدارانی داعشه به‌ڵام ئه‌وانی دیکه هی مه‌ده‌نێکانن که له نێویاندا منداڵ و ژنانیان تێدان."
به‌رپرسانی خۆجێیی شاره‌که ده‌ڵێن که زیاتر له هه‌زار و 500 ته‌رم له گۆڕستانی پانۆرامادا نێژراون و ئه‌و ناوه‌ش هی ئه‌و شوێنه‌یه که لێیان دۆزراونه‌وه.
گرووپه‌کانی مافه‌کانی مرۆڤ داوایان کرد که ته‌رمه‌کان و به‌ڵگه‌کان بۆ ئه‌گه‌ری دادگاکانی سه‌باره‌ت به تاوانه‌کانی شه‌ڕ بپارێزرێن.
سارا کایالی لێکۆڵه‌رێکی سووریا له ڕێکخراوی چاودێری مافه‌کانی مرۆڤ به ئاژانسی ئاسۆشێتدپرێسی ڕاگه‌یاندوووه که ئه‌گه‌ر ئه‌و ته‌رمانه به شێوازێکی باش پارێزگاریان لێنه‌کردرێن، ئه‌وه مانای ئه‌وه‌یه که ئه‌و به‌ڵگه‌یه ڕه‌نگه بێ سه‌ر و شوێن بچێت کاتێک ده‌مانه‌وێت که‌سانێک به‌رپرسیار بکرێن که ئه‌و تاوانانه‌یان ئه‌نجام داوه.
پێده‌چێت ئه‌و ته‌رمه دۆزراوانه له گۆڕستانی پانۆراما له دوایین ڕۆژه‌کانی چوار مانگ هه‌ڵمه‌ت بۆ ڕزگارکردنی شاری ڕه‌قه له چنگ ده‌وڵه‌تی ئیسلامی‌دا نێژرابن.
محه‌مه‌د حاجی حه‌سه‌ن دوکتورێکی خۆجێیی له‌شناسی به ده‌نگی ئه‌مه‌ریکای وتوووه: "ئێمه چاو لێده‌که‌ین بزانین ئه‌و شه‌ڕکه‌رانه خۆجێیین یان بیانی. ئێمه له شێوازی له‌شیان، ڕوخسار و جۆری موویان ڕا ده‌زانین داخ‌و شه‌رکه‌رانی خۆجێین یان بیانی."
مونجد عیسا کارناسێکی خۆجێیی له ڕه‌قه‌ش ڕای‌گه‌یاندوووه: "بۆ خێراکردنی ئه‌و ڕه‌وته پێویست به سه‌رچاوه‌ی زیاتر هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی یارمه‌تی به کارمه‌ندان و کارناسان بکرێت که ئه‌و ته‌رمانه بدۆزنه‌وه و لێکوڵینه‌وه‌یان له سه‌ر بکه‌ن."
هه‌روه‌ها جه‌ختی کر‌ده‌وه که ئه‌و کاره پێویستی به پشتیوانیی زیاتر و به‌رچاوی کۆمه‌ڵگای نێونه‌ته‌وه‌یی هه‌یه.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment