به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، له ساڵیادی 70 ساڵه‌ی ئیمزاكردنی جاڕنامه‌ی جیهانی مافه‌كانی مرۆڤ، ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه 9ی کانوونی یه‌که‌می 2018 به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی كاروباری ئێزدییه‌كان له حكوومه‌تی هه‌رێم ئامارێكی گشتی له‌باره‌ی ئێزدیه‌كان بڵاو كرده‌وه و تیێیدا هاتوووه: "ئێزدییه‌كان له كوردستان و عێراق ژماره‌یان 550 هه‌زار كه‌س بوووه و به‌هۆی هێرش و ڕووداوه‌كانی ئه‌م دواییانه‌ی به سه‌ریاندا هات 100 هه‌زاریان وه‌ک په‌نابه‌ر ڕوویان له وڵاتانی ئه‌ورووپا كرودووه، هه‌روه‌ها 6 هه‌زار و 417 كه‌سیشیان كه‌وتوونه‌ته ده‌ست چه‌كدارانی داعش كه سێ هه‌زار و 548یان له ڕه‌گه‌زی مێن و دوو هه‌زار و 869شیان نێرن، هێشتا سێ هه‌زار كچ و ژنیان له لای داعش ماون و بێسه‌روشوێنن".
هه‌ر به‌پێی ئاماره‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كاروباری ئێزدییه‌كان، له سه‌ره‌تای هێرشی داعشدا هه‌زار و 293 ئێزدی كوژراون و به‌وهۆیه‌شه‌وه هه‌زار و 759 منداڵ بێ دایک و باوک بوون، 220 منداڵیش كه‌وتوونه‌ته ده‌ست داعش و 71 گۆڕی به‌كۆمه‌ڵیش له ناوچه‌ی شنگال بوونیان هه‌یه، هه‌روه‌ها 68 شوێنی ئایینی ئێزدییه‌كانیش وێران كراون.
سه‌رچاوه: ڕادیۆ نه‌وا
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment