به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، سامر غه‌زبان وه‌زیری نه‌وتی عێراق له به‌یاننامه‌یێکدا ڕوونی کردوووه‌ته‌وه: "عێراق ڕۆڵێکی کاریگه‌ری و ئه‌رێنی هه‌بوو له گه‌یشتن به‌و بڕیاره به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ وڵاتانی دیکه‌ی ئه‌ندام له ڕێکخراوه‌که وه‌ک سعوودیه و ئیمارات، هه‌روه‌ها ڕووسیاش ڕۆڵی ئه‌رێنی هه‌بوو له گه‌یشتن به‌و بڕیاره".
غه‌زبان ئاماژه‌ی به‌وه‌ش کردوووه که "عێراق خواستی ئه‌وه‌ی هه‌بوو که بڕیاری که‌مکردنه‌وه‌ی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت بۆ ماوه‌ی یه‌ک ساڵ بێت به‌ڵام وڵاتانی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ندام له ئۆپێک داوایان کرد که ڕێککه‌وتنه‌که بۆ ماوه‌ی شه‌ش مانگ بێت".
وه‌زیری نه‌وتی عێراق گوتیشی: پشکی عێراق له‌و که‌مکردنه‌وه‌یه ڕۆژانه 139 هه‌زار به‌رمیل ده‌بێت له بری 220 هه‌زار به‌رمیل که ساڵی ڕابردوو پێوه‌ی پابه‌ند بوو.
سامر غه‌زبان ئاماژه‌ی به‌وه‌ش کردوووه که ئه‌و که‌مکردنه‌وه‌یه لای ئه‌وان په‌سه‌نده به‌تایبه‌ت نرخی به‌رمیلێک نه‌وت له پرۆژه‌یاسای بودجه‌ی ساڵی 2019 به 56 دۆلار خه‌مڵێنراوه وێرای کورتهێنان به ڕێژه‌ی 20 له‌سه‌دا هه‌ر بۆیه پێویستمان به نرخی باشتره به کرداری نه‌ک به پلان.
عێراق له دوای سعوودیه به دووه‌م وڵاتی گه‌وره‌ی به‌رهه‌مهێنه‌ری نه‌وت له ئۆپێک داده‌نرێت که ئاستی به‌رهه‌مهێنانی ده‌گاته چوار ملیۆن و 500 هه‌زار به‌رمیل له ڕۆژێکدا.
ڕۆژی هه‌ینی وڵاتانی ئه‌ندام له ئۆپێک و وڵاتانی به‌رهه‌مهێنه‌ر له ده‌ره‌وه‌ی ڕێکخراوه‌که له سه‌روویانه‌وه ڕووسیا ڕێککه‌وتن له‌سه‌ر که‌مکردنه‌وه‌ی ئاستی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت به بڕی ملیۆنێک و 200 هه‌زار به‌رمیل ڕۆژانه وه‌ک پاڵپشتییێک بۆ نرخی نه‌وت به جۆرێک وڵاتانی ئه‌ندام بڕی 800 هه‌زار به‌رمیل و وڵاتانی ده‌ره‌وه‌ی ڕێکخراوه‌که 400 هه‌زار به‌رمیل ڕۆژانه که‌مکردنه‌وه‌که ده‌گرنه ئه‌ستۆ.
بڕیاره ڕێککه‌وتنه‌که سه‌ره‌تای ساڵی داهاتوو بچێته بواری جێبه‌جێ کردنه‌وه و بۆ ماوه‌ی شه‌ش مانگ به‌رده‌وام بێت.
سه‌رچاوه: میدیاکانی هه‌رێمی کوردستان
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment