به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، نووسینگه‌ى ڕاگه‌یاندنى سه‌رۆک وه‌زیرانى عێراق له ڕاگه‌یێندراوێکدا ئاماژه‌ی به‌وه کرد که ڕۆژی شه‌ممه 8ی کانوونی یه‌که‌می 2018 عادل عه‌بدولمه‌هدی پێشوازى له یان كۆبیچ سه‌رۆكى نێرده‌ى نه‌ته‌وه یه‌كگرتوووه‌كان بۆ عێراق كرد و له دیدارێكدا سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق جه‌ختی كرده‌وه كه عێراق به‌ره‌و دۆخێكی باشتر هه‌نگاو ده‌نێت.
عه‌بدولمه‌هدی دووپاتى كرده‌وه به‌هۆى ڕزگاركردنى ته‌واوى خاكى عێراق له داعش و دروست كردنى دۆخێكی دیموكراسی و پێكهێنانى حكوومه‌ت به به‌شداریى نوێنه‌رى هه‌موو پێكهاته‌كان و پشتیوانىی نێوده‌وڵه‌تى، دۆخى عێراق باشتر ده‌بێت.
هاوكات یان كۆبیچ ده‌ستخۆشى له سه‌رۆک وه‌زیران و حكوومه‌ته‌كه‌ی كرد و جه‌ختیشی كرده‌وه كه نه‌ته‌وه یه‌كگرتوووه‌كان متمانه‌ی به‌و حكوومه‌ته هه‌یه به‌وه‌ى سه‌ركه‌وتنى گه‌وره له ئاوه‌دانكردنه‌وه و خزمه‌تكردنى گه‌لى عێراق به‌ده‌ست بهێنێت.
له‌پاى ته‌واوبوونى ئه‌ركه‌كانیشى، عادل عه‌بدولمه‌هدی دیارییێكى پێشكه‌ش به یان كۆبیچ كرد كه گوزراشت له مێژووى عێراق و سۆمه‌رییه‌كان ده‌كات.
سه‌رچاوه: باسنیووز
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment