٩ کانونی یەکەم ٢٠١٨ - ١٠:٣٩
دیسانەوە بوومەلەرزە و سەرپێڵ زەهاو

بەشی کرماشان- دەمەوبەیانی ئەمڕۆ 18ی سەرماوەز بوومەلەرزەیێکی بەهێز سەرپێڵ زەهاو و دەوربەری هەژاند.

کوردپرێس:

بەپێی ڕاگەیێندراوی سەنتەری بوومەلەرزەزانیی زانکۆی تاران، کاتژمێر 6 و 54 خولەکی دەمەوبەیانی ئەمڕۆ یەکشەمە 18ی سەرماوەزی 1397 بەرانبەر بە 9ی کانوونی یەکەمی 2018 بوومەلەرزەیێک بە گوڕی 4.5 بە پێی پلەی ڕیختەر لە سەرپێڵ زەهاو و ناوچەکانی دەوروبەری ئەو شارەی دا.

هەر بەپێی ڕاگەیێندراوی سەنتەری بوومەلەرزەزانیی زانکۆی تاران چەقی بوومەلەرزەکە لە قووڵاییی 17 کیلۆمەتریی زەوی و لە درێژاییی جوگرافیاییی 45.69 و پانتاییی جوگرافیاییی 34.36 ڕووی داوە.

چەقی بوومەلەرزەکەش 19 کیلۆمەتر لە شاری سەرپێڵزەهاو و 19 کیلۆمەتریش لە قەسر شیرین و 19 کیلۆمەتریش لە گێڵانغەرب دوور بووە.

تا ئەم کاتە هیچ هەواڵێک سەبارەت بە زیانەکانی ئەو بوومەلەرزەیە بڵاو نەکراوەتەوە.

ناوچەی سەرپێڵزەهاو و دەوروبەری ئەو ناوچەیە لە پارێزگای کرماشان بۆتە ناوەندی بوومەلەرزە و لە ساڵی پارەوە تا ئێستا زیاتر لە 6 هەزار بوومەلەرزە و پاش لەرزە لەو دەڤەرە ڕووی داوە کە قورسترین بوومەلەرزە ساڵی پار ڕۆژی 21ی سەرماوەزی 97 بەرانبەر بە 12ی تشرینی دووهەمی 2017 ڕووی دا کە گۆڕی ئەو بوومەلەرزەیە 7.3 بەپێی پلەی ڕیختەر بوو و زیانی گیانی و ماڵیی زۆری لە هاووڵاتییانی ناوچەکە دا و بە سەدان هاووڵاتیی کوردی ئەو ناوچەیە بوونە قوربانی و تا ئەم کاتەش بەشێکی زۆریان لە نێو خێوەت یان کانێکسدا دەژین.

News Code 50110

Your Comment

You are replying to: .
captcha